28/12/2019 02:53 PM

هواوی وەرگرتنی یارمەتیی ماڵی لە حکوومەتی چینی رەت کردەوە

بەپێی لێدوانی هەندێک لە بەپرسانی هواوی ئەم کۆمپانیایه تەواو سەربەخۆ نییە. ئەگەرچی ئەم قسەیە بەردەوام لەلایەن هواوییەوە رەت کراوەتەوە، بەڵام راپۆرتە نوێیەکان دەریانخستووە کە ئەم کۆمپانیایە بڕی 75 ملیار دۆلاری لە حکوومەتی چین وەرگرتووە و هەر بۆیه لەدابینکردنی خەرجییەکانی خۆیدا هیچ کێشەیەکی نییە. بەپێی بەراوردەکانی گۆڤاری "وال ستریت"، هواوی جگە لە وامێکی 46 ملیار دۆلاری، بڕی 1/6 ملیۆن دۆلاری لە حکوومەتی چین وەرگرتووە. ئەم کۆمپانیایە کە ساڵی 2008 بۆ 2018 بڕی 25 ملیار دۆلاری لە کاتی دانی باجدا پاشەکەوت کردووە و 2 ملیار دۆلاریش لەرێگای کڕینی مڵک و زەوییەوە بەدەست هێناوە.
بەڵام ئەمە کۆی چیرۆکەکە نییە! جگه لە حکوومەت، دیپلۆماتە چینییەکانیش یارمەتی ماڵیان بە هواوی گەیاندووە. بەپێی ئەو بەڵگانەی لەلایەیەن وال ستریت ژۆرناڵەوە خراونەتە روو، هواوی لەکاتی واژۆ کردنی گرێبەستێک لە پاکستان، وامێکی 124/7 دۆلاری لە بانکی هەناردە-هاوردەی حکوومەت وەرگرتووە. پێدەچی ئەم بانکە بڕیاری دابێت لە داهاتی 3٪ـی ئەم وامه 20 ساڵەیە کە داویەتی  بە هواوی خۆش بێت.
هواوی بەتەمایه بەدژی ئەم نووسینانەی وال ستریت ژۆرناڵ سکاڵا تۆمار بکات و جەختیش ئەکاتەوە کە هیچ چەشنە یارمەتییەکی ماڵیی لە حکوومەتی چین وەرنەگرتووە. هەڵبەت یارمەتی ماڵیی حکوومەت بە کۆمپانیا زەبەلاحەکان بابەتێکی سەیروسەمەرە نییە، بەڵام هواوی بەتوندی ئەم بابەتە رەت دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved