28/12/2019 03:02 PM

کەسانی سەرکەوتوو هەموو رۆژێک ئەم دوو کارە ئەنجام ئەدەن

هەموو رۆژێک 20 خولەک کتێب ئەخوێننەوە
تەرخان کردنی بەشێک لە کاتی خۆتان بۆ خوێندنەوەی ئەو بابەتانەی کە لە ئینتەرنێتدا هەن شێوازێکی باشە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاری. لەڕاستیدا ئینتەرنێتیش وەکوو میدیایەکی نوێ بابەت و نووسراوەی بەسوود و باشی تێدایە بەڵام هەرچی بێت بەڕادەی کتێب کاریگەری لەسەر زەینی مرۆڤ نییە. لەکاتی خوێندنەوەی رۆمانێکدا جگە لەوەی لەگەڵ بیروبۆچوون و مەعریفەی نووسەر و ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا ژیاوە ئاشنا ئەبین، هاوکات زەین و خەیاڵی ئێمه ئەکەونە گەڕ و بەهێز ئەبن. بۆ نموونه هەر ئەم بابەتەی ئێستا کە ئەیخوێننەوە لەوانەیە سەرنجی راکێشابێتن بەڵام بەئەندازەی رۆمانێکی باش یان وتارێکی زانستی ناتوانێ سەرنجتان رابکێشێت.
ئەگەر لە سەرەتای ساڵەوە هەموو رۆژێک 20 خولەک کتێب بخوێننەوە تا کۆتایی ساڵ 15 تا 20 کتێب تەواو ئەکەن. خوێندنەوەی هەر کتێبێکیش کاریگەری لەسەر روانگە و بیروبۆچوونی ئێوە دائەنێت و بەهێزتان ئەکات. ئەگەر ئەم رەوتە بگرنە بەر تا کۆتایی ساڵ 20 جار دەرفەتی خۆبەهێزکردنەوە بۆخۆتان دەستەبەر ئەکەن و ئەگەر جوان لێی ورد بینەوە ئەم دەرفەتە بە هیچ پارە و سەرمایەیەک پەیدا نابێت.

هەموو رۆژێک 10 خولەک بیر ئەکەنەوە
لە خۆتان بپرسن "بۆ کار ئەکەن؟". "پێداویستییەکانمی پێ دابین ئەکەم"، "چون حەزم لە کار کردنە". ئەم وڵامه بۆ دەسپێک باشن بەڵام بەڕاستی هۆکاری سەرەکی کارەکانتان چییه؟
چ شتێک لەم جیهانەدا خۆشحاڵتان ئەکات؟ چ شتیک تووڕەتان ئەکات؟
چەندە لە ئایدیاڵی ژیانی خۆتان نزیک بوونەتەوە؟ لە چی دواکەوتوون؟
ئەم پرسیارە کورت و قووڵانه ئەبێته هۆی ئەوەی لەسەرەوەی خەیاڵ و خولیادا بیر بکەنەوە و روو لە ئاسۆیەکی گەشتر بکەن بۆ وەرگرتنی وڵام. هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەم پرسیارانه روو لە دەروونی خۆتان بکەن و واز لە وڵامه کلێشەییەکان بهێنن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved