28/12/2019 03:09 PM

خواردنی دوو دانە مێخەک لە رۆژدا چی بەسەر جەستە ئەهێنێت؟

مێخەک و بۆنەکەی بۆ ئێمه زۆر ئاشنایه. کاتێک بۆنەکەی دێت بەسەرماندا بیری دایک و دایەگەورە قسە خۆش و مێهرەبانەکانی جیلی رابردوو ئەکەوینەوە. بەڵام مێخەک هاوکات کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیه کە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەسوودن. لە درێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان ئەکەین.

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری

مێخەک رێژەی خرۆکە سپییەکانی خوێن بەرز ئەکاتەوە، واتە ئەو خرۆکانەی وا لەگەڵ مایکرۆبەکان شەڕ ئەکەن و ئەمەش بەهۆی ئەو ڤیتامین Cـیەوەیه کە لە پێکهاتەی مێخەکدا هەیه.

یارمەتی جەستە ئەدات بۆ هەرس کردنی خواردنەکان
مێخەک پڕاوپڕی فایبەرە و فایبەریش سیستەمی هەرس بەهێز ئەکات. بۆ ئەم مەبەسته واباشە مێخەکە ورد بکرێت یان بیجاوین و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی کەین و پاشان بیخۆین.

لەگەڵ تەندروستی جگەر لەپەیوەندیدایە
جگەر بەرپرسی پاککردنەوەی جەستەیە لەو دەرمانانەی وا ئەیخۆین و زیانیان هەیه. ئەو "یوژنۆل"ـەی کەوا لەپێکهاتەی زەینتی مێخەکدا بوونی هەیه ئەبێته هۆی بەهێز بوونی سیستەمی پاککەرەوەی جگەر.

بۆ ئێسک و جومگەکان بەسوودە
مێخەک بریتیە لە: ڤلاڤۆنوید، مەنگەنز و یوژنۆل کە بۆ تەندروستی ئێسک و جومگەکان زۆر بەسوودن. ئەم مەوادە ئێسک تۆکمە ئەکەن و لەدروستی کردنی ئێسکدا رۆڵ ئەگێڕن.

شەکری خوێن رێک ئەکات
کارکردی مێخەک بۆ ئەو کەسانەی وا تووشی نەخۆشی شەکرە هاتوون هاوشێوەی ئانسۆلینە. ئەم مادەیە شەکری زیادی لە جەستە ئەسڕێتەوە و هاوسەنگی شەکری خوێن ئەپارێزێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved