29/12/2019 09:36 PM

مێژوو - راسانی شۆڕشگێرانەی "کوانیری"


"کوانیری"  راسانێکی نیشتمانپەروەرانە یان دژە شۆڕش بوو لە نزیکەی 12 پارێزگای "فەڕەنسا" کە بە تایبەتی لە پارێزگای "میتانی" زۆر پر ڕەنگ بوو. ئەمە راسانێک بوو دژ بە یەکەمین "کۆماری فەڕەنسا" لە ماوەی شۆرشی "فەڕەنسا"ـدا. لە سێ قوناغدا ڕوویدا و لەماوی بەهاری1794 تا 1800 درێژەی کێشا. ئەم راسانە لەبنەڕەتەوە لە یاسای شارومەندییەوە سەرچاوەی گرتبوو.
یەکەمین هەوڵ بۆ ئەم راسانە بە یارمەتی "بریتۆن"ـەوە سەری هەڵدا کە لەسەر "مۆنارشی فەڕەنسا" هاتنە جواب و بەتەما بوون هەندێک لە یاساکان و رێساکانی "بەریتانی" کە لە ساڵی 1789ـدا وەلا نرابوون سەر لە نوێ زیندوو بکەنەوە. یەکەمین رووبەڕوو بوونەوە لە ساڵی 1792ـدا ڕوویدا و پاش ئەمە گەشەی سەندو بوو بە شەڕی جووتیارەکان و پاش ئەمەش بەشەڕی پارتیزانی و لەکۆتاییشدا بووە شەڕێکی هەمەلایەنە و بە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە ساڵی 1800ـدا کۆتایی هات.
هەندێک راسانی بچووکتر لە هەندێک لە پارێزگاکان وەکوو پارێزگای "ئاڤێرۆن" و "لۆزێرۆ"ـش ئەکرێت وەک "کوانێری" ناوی لێ ببەین. "کوانێری"ـیەکی بچوکتر لە ساڵی 1815ـدا لە ماوەی 100 رۆژدا ڕوویدا و دواهەمین راسانیش لەماوەی شەڕی "ڤێندیەن" و " کوانیری" لە ساڵی 1832ـدا رووی‌دا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved