29/12/2019 09:48 PM

میت رامنی


"ڤیلارت میت رامنی" سیاسەتمەدار و بازرگانێکی "ئەمریکی"ـیە کە وەک سیناتۆرێکی بچووکی ویلایەتی "یوتا" لە ساڵی 2019ـدا خزمەت ئەکات. بەر لەمە ئەو وەک قایممەقامی پارێزگای "ماساچووسێت" خزمەتی کردووە لە ساڵی 2003ـوە تا ساڵی 2007، هەروەها وەک کاندیدای پارتی کۆمارییەکان ناودێر کرابوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2012ـدا. ئەو لە "بلومفیلد"ـی ویلایەتی "میشیگان" لەدایک بوو و لەگەڵ دایک و بابی کە ناویان "جۆرج" و "لێنۆر رامنی" بوو گەورە بۆوە و نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە "فەڕەنسا" ژیاوە و لە کەنیسەی "مۆرمۆن"ـدا لە ساڵی 1966ـدا یانەی ئایینی خوێندووە. لە ساڵی 1969ـدا لەگەڵ "ئەن دەڤیس" هاوسەرگیری کردووە و پێنج کوڕێشیان هەیە. لە ساڵی 1971ـدا لە کەمپەینی سیاسی دایک و باوکیدا بەشدار بووە. "رامنی" بەکالیریۆسی هونەری لە زانکۆی "بریگام یانگ" لە "بەریتانیا" وەرگرتووە.
"رامنی" لە ساڵی 1977ـدا بووە ڕاوێژکاری بەڕیوەبەرایەتی توانی شوێنێکی باش لە کۆمپانیای "باین" لە شاری "بۆستۆن"ـدا بەدەست بهێنێ. پاش ئەمە کورسی ئەفسەری سەرەکی بەڕیوەبەری دەست خست و یارمەتی کۆمپانیاکەی دا لەکێشەی ئابووری دەربازبن. لە ساڵی 1984ـدا توانی کۆمپانی سەرەکی "باین" بۆنیات بنێ کە کۆمپانیایەک بوو قازانجێکی ئابوورری زۆری کرد و بووە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکان.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved