چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوان هاوسه‌راندا دروست نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كه زۆر بێت، چونكه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان جیابوونه‌وه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا حه‌زو خولیایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و حه‌زو خولیایانه به نه‌رێنی وه‌رده‌گرێت و له‌ئه‌نجامدا كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆ نموونه جاری واهه‌یه كه‌سه ناسراو و به‌ناوبانگه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه ته‌مه‌نیان جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌یان كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه بووه‌و نه‌یانتوانیوه له ژیانی هاوسه‌ریان به‌رده‌وامبن. هه‌ربۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه‌سێك هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ هاوسه‌رگیری كه ته‌مه‌نیان جیاوازی هه‌بێت، چونكه نه‌ك له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه جیاوازن ته‌نانه‌ت له‌ڕووی باری ته‌ندروستی و سێكسیشه‌وه كێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان تا 5 ساڵ جیاوازی ته‌مه‌ن ئاسایی وه‌رگیراوه. له‌وه زیاتر به نادروست وه‌سفده‌كرێت. خاك - لانه كاشان س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure