29/12/2019 11:04 PM

ئه‌م هۆكارانه‌ وات لێده‌كات سێو بخۆیت

به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی، پێویسته‌ مرۆڤ رۆژانه‌ گرنگی به‌ خواردنی سێو بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاتووه‌ له‌و ڤیتامین و پڕۆتینانه‌ی سوودیان هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی.

له‌باره‌ی میوه‌ی سێو پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن: یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوودترین میوه‌كان و هه‌روه‌ها نرخێكی گونجاوی هه‌یه‌، بۆیه‌ رۆژانه‌ مرۆڤ ده‌بێت سێو بخوات، جگه‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها پێكهاتووه‌ له ‌ڤیتامینی سی.

هه‌روه‌ها پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و رۆژانه‌ی سێو ده‌خۆیت، پێویستت به ‌سه‌ردانی پزیشك نابێت، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا 9 هۆكار ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی سێو.

1- هاوكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.
2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی شه‌كری كه‌م تێدایه‌، سوودی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌.
3- پارێزی له ‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كات.
4- دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كارده‌كات.
5- فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت.
6- دژی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌یه‌.
7- ته‌ندروستی ددان به‌هێز ده‌كات.
8- خواردنی سێو ددان سپی ده‌كاته‌وه‌.
9- به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved