30/12/2019 02:23 PM

چۆنیەتی پاککردنەوەی مەکیاج بەبێ زیان گەیاندن بەپێست

زۆینەی خانمان  لەمەکیاج کردندا شارەزان و بەجوانی خۆیان جوان ئەکەن. بەڵام بەداخەوە زۆرینەیان شێوەی پاککردەنەوەی مەکیاج نازانن و هەندێک جار کێشەیان بۆ دروست ئەکات. لەدرێژەدا لە چوارچێوەی پرۆسەیەکدا شێوەی خاوێن کردنەوەی دەموچاو پاش مەکیاج ئەخەینە روو.

بەرلە پاککردنەوەی مەکیاج
سەرەتا دەموچاوتان بۆ ئەم کارە ئامادە بکەن و بۆ ئەم کارەش لە پاککەرەوەیەک کەڵ وەربگرن کە چەور نەبێت و هاوکات بتوانێت پێستتان شێدار بکات.

پاککردنەوەی مەکیاجی چاوەکان
ئەگەر ئەو مەوادەی بۆ مەکیاجی چاو بەکارتان هێناوە دژەئاوە واباشە لە پاککەرەوەیەک کەڵک وەرگرن کە هەندێک چەورە. پەدی مەکیاجەکە بەو پاککەرەوەیە تەڕ کەن و بەئارامی بە دەوربەری چاوتانیدا بهێنن. (مەبەست لە "پەد" ئەو هەورە نەرمەیە کە بۆ مەکیاج کردن بەکاری ئەهێنن).

پاککردنەوەی لێوەکان
بەکارهێنانی ڤازڵین بۆ ئەم بەشە زۆر بەسوودە. کەمێک ڤازڵین بخەبە سەر لێوتان و 5 خولەک چاوەڕێ بکەن و پاشان بەئارامی پاکی بکەنەوە.

پاککردنەوەی مەکیاجی دەموچاو
بۆ ئەم کارە لە "میسلاو واتەر" کەڵک وەرگرن. پەدی مەکیاجەکە بەم ئاوە تەڕ کەن و بەئارامی بیهێنن بەدەموچاوتاندا. ژێر چەناگه و تەنیش گوێچکە فەرامۆش مەکەن. جوان سەرنج بدەن با تا شوێنی رووانی قژەکانتان پاک کردبێتەوە. پاشان بە خاوlییەک و بەئارامی دوموچاوتان وشک بکەنەوە.

پاش پاککردنەوەی مەکیاج
ئاگاداری لەپێست پاش مەکیاج زۆر گرنگە. بۆ ئەم کارە هەوڵ بدن بەئارمی پێستی دەموچاوتان بشێلن بۆ ئەوەی خێرایی سووڕی خوێن لەو بەشانه بەرز ببێتەوە. بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنی پێستیش لەیاد مەکەن بۆ ئەوەی پێستتان زبر و وشک نەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved