"گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن" ناونیشانی نوێترین كۆمه‌ڵه شیعری ئیبراهیم هه‌ورامانییه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه. ئیراهیم هه‌ورامانی ڕايگه‌یاندووه: ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره نوێترین كۆمه‌ڵه شیعری منه له‌پاش كۆمه‌ڵه شیعری (كه‌سێك نییه وێنه‌مان بگرێ) كه به‌شێوه زاری كرمانجی ژوروو بڵاوكرایه‌وه. وتیشی: دیوانه‌كه پێكهاتووه له سێ كۆمه‌ڵه‌شیعر به ناوه‌كانی (ئیبراهیم) و (مانگ به‌ته‌نیا ده‌رده‌كه‌وێت) و (گه‌ڵاكان به‌نۆره ناوه‌رێن) كه چه‌ند ده‌قێكی هایكووه، سه‌رجه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعرییه له 314 لاپه‌ڕه پێكهاتووه‌و له ئیستادا له قوناغی چاپكردندایه‌و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی تایبه‌تدا بڵاوبكرێته‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعرییه له دیزاینی نزار نورییه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای میدیایی ڕووماڵ له‌چاپده‌درێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure