لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنج ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 25 تۆن برنجی چه‌ڵتوكدا گرت كه ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌و شیاوی خواردن نییه. هۆكاری ئه‌سپێ هه‌ڵهێنانه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و گه‌رمی شوێنه‌كه برنجه‌كه‌ی تێدا عه‌مبار كراوه، بۆیه خراپبووه‌و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌نه‌وه كه مێرووی هه‌ڵهێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خاوه‌نی برنجه‌كه به‌نیازبووه پاش بێژاندنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی له بازاره‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه. هه‌روه‌ها به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوببرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure