30/12/2019 10:28 PM

مێژوو - شەڕی باکوری رۆژئاوایی هیندستان


شەڕی "باکوری رۆژئاوایی هیندستان" هەروەها بە شەڕی "ئۆهایۆ" یان بە شەڕی "کیسەڵەکان"یـش ناوئەبرێت کە بریتی بوو لە شەڕێک لە نێوان ویلایەتە ئەکگرتووەکان و هەندێک هۆزی خۆجێی "ئەمریکی" کە لە لایەن "بەریتانیا"ـوە پشتیوانییان لێئەکرا بۆ ئەوەی بتوانن کۆنترۆلی ناوچەی باکوری رۆژئاوایی بەدەستەوە بگرن. ئەمە شەڕێک بوو کە بۆ ماوەی چەندین سەدە درێژەی هەبوو و لە نێوان هێزی جۆراوجۆردا ڕووی ئەدا لە سەرەتاوە لە نێوان خودی هۆزە خۆجێییەکانی "ئەمریکا"ـدا بوو و پاش ئەوە بە گۆڕانکاری لە نێوان هاوپەیمانەکاندا ئەم شەڕە لە نێوان هۆزەکان و هێزە "ئەوروپی"ـیەکان و "فەڕەنسا" و "بەریتانیای مەزن"ـدا و باقی داگیرکراوەکاندا درێژەی پێدرا. سۆپای ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەی وەک یەکەمین شەڕی هیندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان رەچاو کرد.
بە هۆی پەیمانامەی "پاریس"ـەوە کە کۆتایی بە شەڕی شۆڕشگێڕانەی "ئەمریکا" هێنا، "بەریتانیای مەزن" کۆنترۆلی ناوچەکانی "ئۆهایۆ" و "ئێلینۆیز"ـی دا بە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەر لەوە لە ژێر دەسەڵاتی "جەماوەری خۆجێیی "ئەمریکا"ـدا بوو. بەڵام بە پێچەوانەی ئەم پەیمانامەیە هێزەکانی "بەریتانیا" لەو ناوچەیە مانەوە و بە شێوەیەکی بەردەوام یارمەتی جەماوەری خۆجێییان ئەدا.
بە هێرش هێنانی هێزەکانی رۆژئاوای "ئەوروپا" بۆ سەر "ئاپاچی"ـیەکان پاش ئەم شەڕانە، پێکهاتەیەکی "کۆنفێدرالی" دامەزرا لە ساڵی 1758ـدا بۆ بەرگری کردن لە داگیرکردنی خاکی "هیندی"ـیەکان و راگەیێندرا کە خاکی باکور و رۆژئاوای رووباری "ئۆهایۆ" بە شێوەی فەرمی ئەبێ وەک خاکی جەماوەەری خۆجێیی سەیر بکرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved