31/12/2019 01:20 PM

دەستبەکاربوونی یەکەم وزەخانەی گەڕۆک لە روسیا

ئەم وزەخانە گەڕۆکە لەناو کەشتییەکدا دامەزراوە بەناوی "ئەکادمیای لۆمۆنۆسۆف" و پەیوەست بووە بە تۆڕی کارەبای وڵاتی روسیاوە. ئەم وزەخانەیە لەئێستادا لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی روسیا وەستاوە و توانای بەرهەمهێنانی 70 مێگابایت کارەبای هەیە و ئەتوانێ کارەبای شاریی 100هەزار کەس دابین بکات. دروست کردنی ئەم کەشتییە 10 ساڵی پێچووە و 232 ملیۆن دۆلاری بۆ سەرف کراوە. ئەم کەشتییە لەئێستادا لەبەندەری "چاکۆتا" کە شوێنێکی ساردە و رێژەی دانیشتوانەکەی 50هەزار کەسە وەستاوە. ئەم بەندەرە پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی "ئیسکیمۆ"ـەکان بووە و ئێستا جگە لە مرۆڤ شوێنی ژیانی ورچەکانی جەمسەر و کەڵەکێوی باکووری و پەنگووەنەکانه.
ئەم وزەخانه گەڕۆکه جێگرەوەی وزەخانەیەکی بچووکە لە "بیلیبینۆ" کە توانای بەرهەمهێنانی تەنها 48 مێگاوات کارەبای هەبوو. ساڵی داهاتوو ئەم کەشتییە پەیوەست ئەبێ بە تۆڕی کارەبای سەرەکیترین شاری ئەم ناوچەیە واته "پوێک" بۆ ئەوەی گەرمای پێویست بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات. پلەکانی گەرما لەم شارە لە مانگەکانی ژانویه تا فێبریە 24-ـە و رێژەی دانیشتوانەکەشی 5هەزار کەسە. روسیا هیوادارە ئەم وزەخانە و ژێرخانە پەیوەندیدارەکان بەم پرۆژەیە بتوانن ببنە هۆی گەشەسەندنی دۆخی کۆمەڵایەتی-ئابووری "چاکۆتا". "ئاندرێ پترۆڤ"، بەڕێوەبەری ئەم وزەخانه گەڕۆکە گوتویەتی:
ئامانجی ئێمە بۆ ساڵی داهاتوو تەواوکردنی کاری دامەزراوەکان ئەم وزەخانەیە و بەرهەمهێنانی وزەیە بەمەمەستی کاری بازەرگانی.

 

سەرچاوە: forbes

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved