كه‌ره‌سته‌كان: 1 پاكه‌ت په‌ستا 400 گرام سنگی مریشك 1 پاكه‌ت رۆنی كه‌ره به به‌هاراته‌وه 1 شوشه مره‌بای قۆخ پیازی ته‌ڕ 1 قاپ قارچك 2 پارچه سیر به‌هاراتی مریشك شێوازی ئاماده‌كردنی: سه‌ره‌تا په‌ستاكه (مه‌عكه‌رۆنی) بكوڵێنه، پیازه ته‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ قارچكه‌كه بجنه. سنگی مریشكه‌كه وردبكه له‌ناو رۆندا سوریبكه‌ره‌وه، به‌هاراتی مریشكی به‌سه‌ردا بكه تا ره‌نگی مریشكه‌كه قاوه‌یی ده‌بێت، به‌دوایدا قارچك و سیره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ سنگی مریشكه‌كه‌دا سوربكه‌ره‌وه، له كۆتاییدا پیازه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سوربكه‌ره‌وه، با رۆنه‌كه‌ره‌كه ئێستا له‌ناویدا بتوێته‌وه، دواتر دوو كه‌وچك له مره‌بای قۆخه‌كه‌شی تێكه‌ڵبكه، له كۆتاییدا به‌تامی به‌هارات خۆشی بكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure