2/1/2020 04:02 PM

کەسایەتییەکان - میکایل گۆرباچۆڤ

"میکایل سێرگێڤیچ گۆرباچۆڤ" سەرۆک کۆماری پێشووی "سۆڤێت" بووە. ئەو هەشتەمین و دواهەمین رێبەری "یەکیەتی سۆڤێت" بووە، سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی " سۆڤێت" بووە لە ماوەی ساڵەکانی 1985 تا 1991ـدا. ئەو هەروەها سەرۆکی ئەنجومەتی وڵات و وەک سەرۆکی "سۆڤێت" لە ماوەی ساڵەکانی 1988 تا 1989ـدا رۆڵی گێڕاوە و لەماوەی ساڵەکانی 1990 تا 1991ـدا سەرۆک کۆماری "یەکیەتی سۆڤێت" بووە. لە باری ئەیدیالۆجییەوە پابەند بووە بە ئایدیالۆجی "مارکسیزم- لێنینیزم" بەڵام لە سەرەتای دەیەی 1990ـدا لایەنگری لە سۆسیال دیموکراسی ئەکرد.
"گۆرباچۆڤ" کەسایەتییەکی دوو رەگ بووە "رووسی" و " ئۆکرانی" و لە ناوچەی "پریڤۆلنێی" لە بنەماڵەیەکی ناوداری گوندیدا لەدایکبوو. لە ماوەی دەسەڵاتداری "جۆزێف ستالین"ـدا گەورەبوو و بەر لەوەی لە پارتی کۆمۆنیستدا بەشداربێت لە کێڵگەکانی خۆیان خەریکی ئیشی کشتوکاڵ بوو. پاش ئەوەش تێکەڵ بەحکومەت بوو و وەک حکومەتێکی تاک دەنگی دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت و ئایدیالۆجیای "مارکسیست – لێنێنیست"ـی ڕەچاوکردوە. کاتێک لەزانکۆی "مۆسکۆ" خەریکی خوێندنی لقی قانون بوو لەگەڵ کەسایەتییەکی "رووسی" بەناوی "تیتارێنکۆ" لە ساڵی 1953ـدا هاوسەرگیری کرد و پاش ئەوەش لە ساڵی 1955ـدا لە زانکۆ لە لقی قانون دەرچوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved