2/1/2020 04:06 PM

چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە وڵاتی هۆڵندا+ وێنه

جیهان پڕە لە وڵاتانی جۆراوجۆر بە داب و نەریتی سەیروسەمەرە و  جیاواز. ئەم خاڵانه ئەبنە هۆی گەشت کردنی گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتانه. بێگومان ئەوروپا یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەشەکانی جیهانه بۆ گەشت کردنه. هۆڵندا یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپییە کە بە وڵاتی "گوڵ" بەناوبانگە. بەڵام سەرەڕای ئەو زانیارییە گشتییانەی سەبارەت بەم وڵاته هەمانه، هەندێک بابەتی دیکەش هەن کە ئێمه لەم مەجالەدا لەگەڵیان ئاشنا ئەبین.


1-بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، هۆڵندا تەندروستترین وڵاتی جیهانه.


2-دوو وشەی "Netherland" و "Holland" هاوواتا نین و ئاماژه بە دوو بابەتی جیاواز ئەکەن. وشەی Holland ناوی ناوچەیەکە لەناوەندی ئەم وڵاتە.


3-هۆڵندا بەهۆی داهێنانی کەرەسە و ئامرازی زانستییەوە زۆر بەناوبانگە، بۆ نموونه: تەلەسکۆپ و کاتژمێری پاندۆلی.


4-هۆڵنداییەکان لە سەردەمی دێریندا پێڵاوی دارینیان بەکار ئەهێنا کە ناوی " Klompen" بوو. ئەم پێڵاوانه دواتر بوون بە هێمای فەرهەنگی ئەم وڵاتە.


5-سروودی نەتەوەیی هۆڵندا یەکێک لە کۆنترین سروودە نەتەوەییەکانی جیهانه. شیعر و مۆزیکی ئەم سروودە لە سەدەی شانزەدا پێکهاتووە. لەم سروودەدا پاشا باسی وەفاداری خۆی و نەتەوەکەی بەنسبەت پاشای ئیسپانیاوە ئەکات.


6-لە سەرەتای دەیەی 80ـدا 40هەزار هاووڵاتی بڕیاریان دا خەڵک هان بدەن بۆ بەکارهێنانی پاسکیل. شاری "هۆتن" لەئێستادا بە پاکترین و هێمنترین شاری جیهان دێتە ئەژمار.


7-لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵام لە هۆڵندا ئێستاش خەڵک لەجیاتی تووتن گژوگیا ئەکێشن چونکە بەکارهێنانی تووتن بەتوندی قەدەغە کراوە.

 

سەرچاوە: ohfact

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved