3/1/2020 12:55 AM

مۆزەخانەی "گۆشە نشینی"


بینای "گۆشە نشینی" یەکێک لە گەورەترین مۆزەخانەکانی دنیایە. ئەم مۆزەخانەیە پتر لە 3 ملیۆن بەرهەمی ئەنتیکە و هونەری رۆژئاوایی و سەردەمی ناوەڕاست و "روسیا" و زۆر سەردەمی جۆراوجۆریترو زۆر وڵات و نوچەی تریشی لەخۆ گرتووە. مێژووی دامەزرانی ئەم مۆزەخانەیە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1764 واتە ئەو کاتەی کە "کاترینی مەزن" کۆمەڵێک بەرهەمی وێنەکێشی لە کەسایەتییەکی "ئەوروپی" کڕیەوە. ئەم مۆزەخانەیە بریتییە لە پێنج بینای گەورە کە لەگۆڕەپانی "سان پەتەرزبۆرگ"ـدا بۆنیادنراون.
کۆشکی زستانەی لەماوەی ساڵەکانی 1754-1762 بە دەست "فرانسێسکۆ بارتێلێمۆ راسترێلی" بۆنیاد نراوە. لەساڵی 1764-75ـدا بەفەرمانی "کاترینی مەزن" گۆشەنشینی بچووک" بە دەست "جان بابتیست ڤالین دێ ئال موسێ" و " یۆری فیلتێن" بۆنیاد نرا. لە ساڵەکانی 1771-87ـدا "یۆری فیلتێن" "گۆسەنشینی مەزنی" بۆنیاد نا. لە ساڵەکانی 1783-87 لە سەر بنەمای دیزاینی "گیاکۆمۆ کوارینگی بینای " تیاتری گۆشەنیشن" بۆنیاد نرا. بۆ تەواوکاری ئەو کۆمەڵە بینایە لە ساڵەکانی 1842-51ـدا "لیۆ ڤۆن کڵێنز"  بینای "گۆشەنشینی نوێ ئیمپەراتۆری" بۆنیاد نا.
بەرهەمکانی ئەم مۆزەخانەیە لە ماوەی دوو سەدە و نیودا بەردەوام پەرەیان ساندووە و ئێستا نزیکەی 17000 بەرهەمی وێنەکیشی و 600000 بەرهەمی گرافیکی و پتر لە 12000 پەیکەرە و 300000بەرهەمی پیشەیی و 700000 بەرهەمی دێرینە ناسانە لە خۆگرتووە. ئەم مۆزەخانەیە خاوەنی هەندێک شاکاری هونەری وەک بەرهەمەکانی "رافائیل" و " لیۆناردۆ داڤنشی" و "رامبرانت" و "رابینز" و "ماتیس" و "پیکاسۆ"ـیە.

 

سەرچاوە: artsandculture

 خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved