پرۆسه‌ی سارێژبوونی برین، ده‌ماره‌كانی كۆتا توێژی پێست چالاك ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی خورانی له‌كاتی ساڕێژبوونه‌وه‌دا. پێست هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ده‌ماری جیاوازه كه هه‌ریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌رما، گه‌رما، ژان و گوشار كاردانه‌وه پیشان ده‌ده‌ن. ده‌ماره‌كانی كۆتا توێژی پێست به‌رامبه‌ر به كارتێكردنه سووكه‌كان كاردانه‌وه پیشان ده‌ده‌ن. له پرۆسه‌ی ساڕێژبوونی بریندا خانه‌كان له‌سه‌ر لێواری برینه‌كه دابه‌شده‌بن و خۆیان ده‌جوڵێنن به‌ره‌و ناو برینه‌كه، شوێنێك كه به‌یه‌كه‌وه ده‌نووسێن و یه‌كده‌گرنه‌وه به‌مشێوه‌یه كه‌ناره‌كانی برینه‌كه لێك نزیكده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بنه هۆی داخرانی ده‌می برینه‌كه. له‌كاتێكی وادا له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی خانه‌كانی پێست ده‌ماره‌كانی ناوچه‌ی برینه‌كه ده‌ستده‌كه‌ن به چالاكی و خورانی لێده‌كه‌وێته‌وه. مادده كیمیاییه‌كان هه‌ستی خوران چالاك ده‌كه‌نه‌وه ده‌ماره‌كانی پێست ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ش چالاك ده‌بنه‌وه كه به‌رهه‌می دۆخی هه‌وكردووی ناوچه‌ی برینه‌كه‌یه. مه‌یل بۆ خوراندن ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشت و به‌مجۆره به شێوه‌یه‌كی بێ‌ئاگا ده‌ستده‌به‌ین بۆ شوێنی برینه‌كه. له رێگه‌ی هه‌ڵگڵۆفینی برینه‌كه ده‌توانین بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م چالاكی ده‌ماره‌كانی پێست بوه‌ستێنین و هه‌ست به خوران نه‌كه‌ین، هه‌ر به‌وهۆیه ئه‌م كرداره هۆشمه‌ندانه به‌ئه‌ژمار دێت. به‌ڵام خوراندنی كونی برینه‌كه ده‌بێته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ساڕێژبوون و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه برینێكی تری لێبكه‌وێته‌وه. چوار هه‌نگاوی خوران 1- ده‌ماره‌كانی توێژی سه‌ره‌وه‌ی پێست له پرۆسه‌ی ساڕێژبوونه‌وه‌دا ده‌ستده‌كه‌ن به چالاكی، بۆ نموونه كاتێك برینه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌می گرێبداته‌وه ده‌ماره‌كان ئاماژه بۆ مێشك ده‌نێرن كه چه‌شنی هه‌ستی خوران خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. 2- مێشك ئه‌م سیگناڵانه تۆمارده‌كات و كه‌سه‌كه ده‌ستده‌كات به خورانی خۆی. ده‌ماره‌كانی ژان چالاك ده‌بنه‌وه‌و ئاماژه ده‌نێرن بۆ مێشك و كه‌سه‌كه هه‌ست به ژان ده‌كات. 3- مێشك ئاماژه‌كانی ئێش وه‌رده‌گرێت و ناوه‌ندێك به ناوی هیپۆتالاموس هه‌وڵده‌دات به یارمه‌تی مادده‌یه‌ك به‌ناوی serotoninئێشه‌كه دامركێنێت. 4- به‌شێك له serotonin له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گاته برینه‌كه. ئینجا serotonin به شێوه‌یه‌كی تر ده‌بێته هۆی چالاكی ده‌ماره‌كانی توێژی سه‌ره‌وه‌ی پێست و هه‌ست به خوران به‌هێزتر ده‌بێت. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure