پزیشكانی بواری ته‌ندروستی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نیه‌كانی تر له‌گه‌ڵ نانخواردن یان دوای نانخواردن زیانبه‌خشه بۆ مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ گه‌ده. ئه‌و پزیشكانه ئاماژه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئاو دوای نانخواردن كرداری هه‌زمكردن خاوده‌كاته‌وه‌و دواجار به‌زیان بۆ ماندوبوونی گه‌ده ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ نانده‌خوات گه‌ده رۆڵی عه‌ساره‌یه‌ك ده‌بینێت بۆ شیكردنه‌وه‌و تێكه‌ڵكردن و هه‌زمكردنی خواردنه‌كان به‌هێواشی، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌دا ئاو ده‌خۆیت گرفت بۆ كرداری هه‌زمكردنه‌كه دروستده‌بێت، چونكه گه‌ده ته‌ركیز‌ی هه‌زمكردنی كه‌مده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش كرداری هه‌زمكردن خاوده‌بێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر خواردنه‌وه‌ی ئاوه دوای شیرینی چونكه ده‌بێته هۆی دروستكردنی غازات له‌ناو گه‌ده. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure