3/1/2020 10:35 PM

کەسایەتییەکان - رافائێل


"رافائێلۆ سانزیۆ دا ئۆربینۆ" کە بە "رافائێل" ناسراوە یەکێک لە وێنەکێشان و ئەندازیارانی بەناوبانگی "ئیتاڵی" لە سەردەمی "رێنیسانس"دا بوو. بەرهەمەکانی ئەو لە لایەن زۆر هونەرمەندەوە وەک وێنەیەکی زۆر سەرکەوتوو لە باری ڕوون بوونی فۆرم و ئازادی لە تێکەڵکردن و نواندنەوەی بایەخە گرنگەکانی هونەری دیداری سەردەمی "نوێ پلاتۆنی"ـدا بۆ بیرۆکەی مرۆڤایەتی نرخێندراون. ئەو هاوکات لەگەڵ " مایکێل ئەنجیلۆ" و "لیۆناردۆ داڤنشی"دا وەک سێ کۆچکەی ئەم سەردەمە ناسراون.
"رافائێل" بەشێوەیەکی سەرسوورهێنەر بەرهەمی زۆری بەدی هەیە و سەرەرای ئەوەی ماوەیەکی زۆر کەم ژیا و لە تەمەنی 37 ساڵا‌ندا کۆچی دوایی کرد زۆر بەرهەمی سەرکەوتووی لەپاش خۆی بەجێ هێشتووە. زۆربەی بەرهەمەکانی لە کۆشکی "ڤاتیکان"ـدا بەجێ ماون کە ژوورەکەی "رافائێل" یەکێک لە گەورەترین ژوورەکان بووە لەم کۆشکەدا کە بۆ هونەرمەندان تەرخان کراوە. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی "رافائێل" ناوی "قوتابخانەی ئاتێن"ـە. پاش ساڵەکانی سەرەتایی لە "رۆم"ـدا زۆربەی ئیشەکانی لە دووکانەکەی خۆیدا بەرهەم هێناوە و هەر بەم هۆیەشەوە لەباری کوالێتییەوە لە ئاستێکی بەرزدا نین. "رافائێل" لە ماوەی ژیانە کورتەکەی خۆیدا کاریگەری لەسەر زۆرێک لە هونەرمەندان هەبوو هەرچەند لە دەرەوەی شاری "رۆم" ئەو پتر بەهۆی ئیشەکانی لەسەر دیوارەکان ناسرابوو.
پاش مەرگی "رافائێل"، "ئیشەکانی "مایکل ئەنجیلۆ" ناوبانگێکی زۆریان دەرکرد و زۆر لە بەرهەمەکانی "رافائێل" بەناوبانگتربوو و ئەو هەلومەرجە لەسەدەکانی 18 و 19شدا هەر درێژەی هەبوو، بەڵام پاش ئەمە بەهۆی کوالێتییەکەوە کە لەهارمۆنی بەرهەمەکانی "رافائێلدا ئەبیندرا سەر لەنوێ "رافائێل" وەک هونەرمەندێکی زۆر بەنرخ پەسندکراوە.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved