4/1/2020 10:58 AM

چەند راسپاردەی بەسوود لەکاتی خواردن دروست کردندا+وێنە

ئەگەر لەفرمێسک رشتن لەکاتی وردکردنی پیازدا ماندوو بوون ئەبێ بزانن کە ئەم کێشەیە چارەسەری هەیه. کۆمەڵێک کاری داهێنەرانە لەکاتی خواردن دروست کردندا هەن کە ئیزن نادا چێژی ئەم کارەتان لێ تاڵ ببێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان ئەکەین.


1-بۆ ئەوەی لەکاتی وردکردنی پیازدا چاوتان ئاوی لێوە نەیەت، لەکاتی بڕینی پیازەکەدا نانێک بخەنە نێوان ددانەکانتان. ئەم نانه غازاتی پیازەکە لەخۆی ئەگرێت و ئیتر فرمێسک لە چاوتانەوە نایەت.

2-بۆ ئەوەی بتوانن توێکڵی میوەکان لێ بکەنەوە واباشە بەماوەی 5خولەک بیخەنە ناو ئاو و سەهۆڵەوە. پاشان توێکڵی میوەکە بەئاسانی لێ ئەکرێتەوە.

3-تەماته و پرتەقاڵ و لالەنگی هەرگیز مەخەنە ناو سەلاجەوە چونکە سەرما ئەبێته هۆی لەناوچوونی بۆن و بەرامەیان.

4-بۆ دڵنیابوون لە پاک بوونی هێلکە، بیخەنە ناو ئاوەوە. ئەگەر هێلکەکە بڕواته ژێر ئاوەکە ئەوە پاکە و ئەگەریش هاتە سەر ئاوەکە ئەوە پاک نییە و ئەبێ فڕێی بدەن.

5-لەکاتی دروست کردنی کەیک و شیرینیدا، مەتریالەکان بەپێی کێش ئەندازە بگرن نەک بەپێی قەبارەیان.

6-بۆ ئەوەی بتوانن هێلکەی کوڵاو بەبێ لەتوکوت بوون ببڕن، ئەبێ سەرەتا چەقۆکە بەئاو سارد بکەنەوە و پاشان ئەم کارە ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved