4/1/2020 06:02 PM

قەفەز؛ گەشتێک بەناو شوقەکانی نیشتەجێ بوون لە هۆنگ کۆنگ+وێنە

رێژەی دانیشتوانی دەوڵەتشاری هۆنگ کۆنگ بەنسبەت رووبەرەکەی یەکجار زۆرە و هەر بۆیە ئەم شارە نەک لەسەر زەوی بەڵکو بەئاراستەی ئاسماندا خەریکی پەرەسەندنە. زۆرینەی خەڵکی هۆنگ کۆنگ لە کۆمەڵێک باڵەخانەدا ئەژین کە پێیان ئەگوترێ "ماڵە قەفەزییەکان". دەرەوەی ئەم باڵەخانانه لەگەڵ ناوەوەیان زۆری جیاوازی هەیه. نرخی یەک مەتر دوجا خانوو لە هۆنگ کۆنگ نزیکەی 28,570 دۆلارە. بۆ هەڵسەنگەندنی ئەم نرخه واباشە بزانن لەناوەندی شاری مۆسکۆ نرخی یەک مەتر دووجا خانوو تەنها 3,250 دلارە! هەربۆیه نابەرابەری کۆمەڵایەتی لەم شارە زۆر بەرچاوە و لە یەک باڵەخانەدا ئەکرێ چەندین شۆقەی جیاواز بۆ چەندین چینی کۆمەڵایەتی جیاواز دەست بکەوێت. لە خانووە قەفەزییەکاندا 4 جۆر شوقە بوونی هەیه:

1-شوێنی خەوتن بۆ هەژاران


زیاد لە 20٪ـی خەڵکی هۆنگ کۆنگ لە ژێر هێڵەکانی هەژاریدا ئەژین واته 1/5 ملیۆن کەس. لەم باڵەخانانەدا کۆمەڵێک شوقەی تێدایە کە پێی ئەگۆترێ شوێنی خەوتن. پانایی ئەم شوێنانه 60 سانیمەتر و درێژاییەکەی 178 سانتیمەترە. نرخی کرێی ئەم شوێنه تەنگەبەرانه مانگانه 200هەزار دۆلارە. هەڵبەت دانیشتوانی ئەم قەفەزانه هەموویان بێکار نین و بەشێکیان سەرقاڵی ئیشی پاککردنەوەی ماڵ و فرۆشگەکانن.

2-شوقەی هاوبەش بۆ چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا


ئەم شوقانه پێکهاتووە لە چێشتخانه و توالێتێکی هاوبەش و هەروەها چەند دانه ژووری بچووک کە پانییەکەیان 150 سانتیمەتر و درێژاییەکەیان 180 سانتیمەترە. لەم ژوورانەدا تەنها جێی تەختێکی خەو ئەبێتەوە و باقی کەلوپەلەکان ئەبێ بە دیوارەوە هەڵواسیت. نرخی کرێی ئەم شوێنانه مانگانه 500 دۆلارە.

3-شوقەی بچووک بۆ لاوان


دەسپێکی ژیانی هاوبەش لە هۆنگ کۆنگ زۆر ئەستەمە. چونکە کرێی شوقەیەکی بچووک کە خاوەنی ژوورێکی خەو بێت نزیکەی 1650 دۆلارە و مووچەی مانگانە ئەوپەڕەکەی 2500 دۆلار بۆ پیاوان و 1900 دۆلارە بۆ ژنانه. هەر بۆیه لاوان لە سەرەتای ژیانەوە روو لەم شوقە بچووکانه ئەکەن کە بەشێوەیەکی داهێنەرانه لە رووبەرێکی یەکجار کەمدا دیزاین کراون و هەموو کەرەسە و کەلوپەلەکان کۆ ئەبنەوە و بۆ مەبەستێکی دیکە بەکار دێن.

4- شوقە بۆ چینی مامناوەند


کەسانی دەوڵەمەند لە هۆنگ کۆنگ کە داهاتێکی باشیان هەیه روو ئەکەنه شوقەگەلێکی تا رادەیەک گەورەتر لەوانەی وا باسمان کرد کە رووبەرەکەیان ئەگاته 20 بۆ 25 مەتر دوجا.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved