4/1/2020 07:13 PM

بۆریس یڵسن


" بۆریس نیکۆلایێڤیچ یڵسن" سیاسەتمەداری "سۆڤێتی" و "روسی" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1991 تا 1999 وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری "روسیای فێدراڵ" رۆڵی گێڕاوە. لەساڵی 1961 تا 1990 یەکێک لە ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤێت بوو. پاش ئەمە وەک کەسێکی سەربەخۆ ڕۆڵی گێڕا و تێکەڵ بە سیاسەتی لیبرالیزم و نایۆنالیزمی "روسی" بوو.
لە ناوچەی "بۆتکا" کە بەشێک بوو لە ناوچەیەکی گەورەتر بە ناوی "سڤێردلۆڤسک ئۆبلاسک" لە بنەماڵەکەی گوندیدا لەدایکبوو و لەشاری "کازان" گەورەبوو. پاش خوێندن لەزانکۆی "تەکنیک" سەرقاڵی ئیشی بیناسازی بوو. پاش ئەمە تێکەڵ بە پارتی کۆمۆنیستی سۆڤێت بوو کە لە باری ئایدیالۆجییەوە پارتێکی "مارکسیست- لێنێنیست" بوو و وردە وردە قۆناغەکانی تێپەڕکرد تا لەساڵی 1976ـدا بوو بە یەکەمین سکرتێری ئەنجومەنی "سڤێردلۆڤسک ئۆبلاست" ئەو کە لەسەرەتاوە لایەنگری پرۆگرامی چاکسازی "پێرێسترۆیکا" بوو کە "گۆرباچۆڤ" بەڕێوەی ئەبرد، دواتر بووە یەکێک لە رەخنەگرانی ئەو پرۆگرامە و ئەیگوت ئەم پرۆگرامە زۆر نەرم و نیان بووە و داشداری لە شیستەمی فرە دەنگی و هەبوونی پارتی جۆراوجۆر ئەکرد بۆ ئەوەی بتوانن سیستەمێکی دیموکراتیک بەڕێوە بەرن. لەساڵی 1987ـدا ئەو یەکەم کەس بوو کە دەستی لەئیشی پارتی سیاسی ئەو کات کێشیەوە و بەزۆرینەی دەنگەوە فیگۆرێکی جیاوازی هێنایە ناو گۆڕەپانی سیاسی "روسیا"وە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved