به‌هۆی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێوه، زیاتر له 150 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. له‌وباره‌یه‌وه نادر روستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، له رۆژی 27-12-2019 وه تاكو 1ی 1ی 2020، 167 هه‌زار گه‌شتیار بۆ سه‌ری ساڵی 2020 هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. راشیگه‌یاندووه، به‌شی زۆری گه‌شتیاران له خواروو و ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كه ڕێژه‌كه‌یان زیاتر له 78% بووه. هه‌روه‌ها به به‌راورد به ساڵی رابردوو 17 هه‌زار گه‌شتیار زیادی كردووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گه‌شتیارانی ناو شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌ژمارنه‌كراون، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له ده‌روازه‌و بازگه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێم ئه‌ژماركراون. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure