قائیمقامیه‌تی سلێمانی نرخی كرێی مۆلیده ئه‌هلیيه‌كانی بۆ مانگی 12 دیاریكرد‌و كاتى پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیيه‌كانیشی بۆ مانگی یه‌ك دیاریكرد. دوای كۆبوونه‌وه‌ی قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كاره‌بای سلێمانی، له راگه‌یه‌نراوێكدا راگه‌یه‌نراوه كه نرخی سه‌عاتێك پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌بۆ مانگی 12 به (39.26) سی و نۆ دینار‌و بیست و شه‌ش فلس دیاریكراو ئاماژه به‌وه‌ش كراوه به‌گشتی مۆلیده‌كان به 260 بۆ 320 سه‌عات كاریان كردووه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه له مانگی یه‌كدا رۆژانه له سه‌عات 6:30 بۆ 8ی به‌یانی كاره‌با ده‌درێت و پاشان له 1ى دوانیوه‌ڕۆ هه‌تا 1ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو، پێویسته خاوه‌ن مۆلیده‌كان له‌ماوه‌ی 10 ده‌قه‌دا كاره‌با بده‌ن به هاووڵاتیان. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده له‌نێوان 10 هه‌زارو 250 دینار بۆ 12 هه‌زار 500 ده‌بێت. هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه له رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كاره‌با نادرێت هه‌تا سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure