د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌سه‌باره‌ت به ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پێویسته تاكه‌كان تێیدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.كامه‌ران ده‌ڵێت زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی هۆكاری گه‌لێك نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن و ترسناكه؛ به‌ڵام بوونی هه‌ندێك نیشانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویسته به خێرایی كێشت دابه‌زێنێت و چیتر پشتگوێ نه‌خرێت. ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی: *ماندووبوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دوای كه‌مترین جوڵه‌و چالاكی ڕۆژانه؛ وه‌ك ڕۆیشتن به پێ یان سه‌ركه‌وتن به قادرمه‌دا. *ته‌سكبوونه‌وه‌ی جلوبه‌رگ؛ ئه‌گه‌ر جله‌كانت چیتر به به‌رت نه‌بوو به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند كیلۆیه‌ك چه‌وری له ناوچه‌ی ورگ كۆبۆته‌وه. *توشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك: نه‌خۆشی شه‌كره، به‌رزی فشاری خوێن، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌رزی كولیستڕۆڵ و چه‌ورییه‌كان، لاوازی سێكسی. *پرخه‌پرخ كردن له‌كاتی نوستن. *ئازاری ئه‌ژنۆو پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ. *هه‌ستكردن به برسێتی به‌رده‌وام و تێرنه‌بوون. *گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی و حه‌زكردن به ته‌نیایی و نه‌چوونه ده‌ره‌وه. *تێكچوونی خه‌و؛ كه‌مخه‌وی یان خه‌وڵوایی به‌رده‌وام و زۆر نوستن.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكرێت
خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure