4/1/2020 10:48 PM

سه‌باره‌ت به‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی

جگەرەی ئەلەکترۆنیکی یان ئی-جگەرە، جۆرێک ئامێری ئەلەکترۆنیکییە کە هەڵمێک بەرهەمدەهێنێت و ئەو هەستە بە بەکارهێنەرەکەی دەدات کە جگەرە دەکێشێت. ئەم ئامێرە زیاتر بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بەکاردێت.

ئایا تەندروستە؟
وەڵامی پرسیارەکە سادە نییە! لە جگەرەی ئەلەکترۆنیکیدا شلەیەکی کیمیایی گەرم دەکرێت کە زۆربەی کاتەکان نیکۆتین و ماددەیەکی تێدایە بۆ بەتامکردنی ئەو هەڵمەی لێی دروستدەبێت. ئەم جگەرانە وەک جگەرەی ئاسایی لە ئەنجامی سووتاندا ماددەی لاوەکی زیانبەخش بەرهەمناهێنن، بۆیە سەرەڕای ئەوەی کە حەزی جگەرەکێشەکە دادەمركێنن تەندروستریشن.

هێشتا هاوڕاى تەواو لەسەر ئەوە نییە کە ئەم جگەرانە یارمەتی جگەرەکێشەکان بدەن تا واز لە جگەرە بهێنن، بەڵام ئەوەی دەزانرێت ئەمجۆرە جگەرە ماددەی مەترسیدار بۆ شێرپەنجەیان وەک ئارسنیک، بێنزین و فۆرمالدهاید تێدانییە، بەڵام ئەوانیش دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ و سییەکان. نیگەرانییەکی دیکە ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی ئەم جگەرانە بۆ کەسانی بەتەمەن بەرهەمهاتوون بەڵام لەنێوان مێرمنداڵ و تازە لاوەکاندا بەکاردێن کە ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.


خاک




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved