سەربەست عەبدولڕەحمان كه‌ڕوو (Fungus)جۆرێكه له زینده‌وه‌ر ،كه‌له‌شێوه‌دا به‌وه‌ی بزێونیه‌و خودی خۆی جێگۆڕكێ ناكات ، له ڕووه‌ك ده‌چێت ، به‌ڵام له پێكهاته‌ی جه‌سته‌یدا زیاتر له زینده‌وه‌ران ده‌چێ و ترشی ئه‌مینی تیایه وه‌ك گۆشته . ئه‌م جۆره‌له مه‌مله‌كه‌تی زینده‌وه‌ران وه‌ك زینده‌وه‌ره یه‌كخانه‌كان خواردن له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌رس ده‌كات ، دواتر ده‌یمژێ ، زۆربه‌ی خۆراكی كه‌ڕووه‌كان جه‌سته‌ی ڕووه‌ك و زینده‌وه‌رانی مردووه ، به‌ڕشتنی ماده‌ی (هیدرۆلازات )به‌سه‌ریاندا شیان ده‌كاته‌وه‌و دواتر هه‌ڵده‌مژرێن بۆناو خانه‌كانی كه‌ڕووه‌كه .جۆره‌كانی كه‌ڕوو به زیاتر له 100هه‌زار جۆر مه‌زه‌نده كراوه ، هه‌ندێكیان تاك خانه‌یه و خڕ و هێلكه‌ییه ، له‌وانه ئه‌وكه‌ڕووانه‌ی بۆ ترشاندن به‌كاردێت ، یان چه‌ندین خانه‌یه و به‌سه‌ر خۆراك و كه‌لوپه‌له‌وه دبینرێ به‌ڕه‌نگی جیاواز ، هه‌ندێكیش گه‌وره‌یه له‌وانه قارچكه‌كان ، به‌ڵام زۆرینه‌ی وردن ته‌نیا به میكرۆسكۆب ده‌بینرێن . كه‌ڕوو له هه‌موو شوێنێكدا ده‌ژی و گه‌شه ده‌كات ، له‌ناو خاكی ته‌ڕ و وشكدا ، له‌ئاوی شیرین وسوێردا ، له هه‌وادا . له‌سه‌ر جه‌سته‌ی زینده‌وه‌رو ڕوه‌كه‌كان گه‌شه ده‌كات و نه‌خۆشیان ده‌خات ، كه‌ڕوو له سه‌ر خۆراك وئاڵف گه‌شه‌ده‌كات و خراپیان ده‌كات ، له‌وانه ئه‌و كه‌ڕووه‌ی له‌سه‌ر نان درووست ده‌بێت ، هه‌ندێك كه‌ڕوو تێكه‌ڵ به خۆراك ده‌كرێت و ژه‌هری كوشنده‌ی لێ درووست ده‌بێت . له‌هه‌مان كاتدا كه‌ڕوو زۆر به‌سوده‌و به‌هایه‌كی ئابوری گرنگی هه‌یه ، به‌كاریه‌ت له‌كاری ترشاندندا ، بۆ دروستكردنی شیره‌مه‌نیه‌كان له‌وانه په‌نیر ، هه‌روا بۆ درووستكردنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ، هه‌ڵهاتنی نان و ئیشی هه‌ویر ، كه‌ڕوو كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كیه له درووستكردنی ( په‌نسلیندا ) كه دژه به‌كتریایه و له چاره‌كردنی نه‌خۆشیدا به‌كاردێت . كه‌ڕووه‌كان به‌سودن بۆ شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردووی ڕووه‌ك و زینده‌وه‌ران وه گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ پێكهاته كانیان . له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر ئه‌و جۆره‌ی كه‌ڕوو كه به قارچك ناسراوه ، خۆراكێكی زۆر به‌سود و پڕ له پرۆتین وكانزایه ، مرۆڤ زۆر ده‌مێكه سودی لێوه‌رده‌گرێت . كه‌ڕوو ده‌توانێت له نێوان پله‌ی گه‌رمی (5 تا 55 ) پله‌ی سه‌دیدا بژی وگه‌شه بكات ، به‌ڵام باشترین ژینگه بۆی له نێووان ( 22 تا 37 )پله‌ی سه‌دیدایه ، زۆربه‌ی كه‌ڕووه‌كان پێویستیان به ئۆكسجینه بۆ گه‌شه‌یان ، به‌ڵام هه‌ندیك له‌وانه خومره‌ی نان بون ونه‌بونی ئۆكسجین كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ری . كه‌ڕوو له ناوه‌ندێكی تاڕاده‌ی(5 تا 6 ph) ترش دا گه‌شه‌ی باشه ، زۆربه‌ی كه‌ڕووه‌كان له شیوه‌ی قه‌وزه‌دان واته ڕه‌گ و گه‌ڵایان نیه وڕیشاڵی به‌دوای یه‌كدان ، به‌ڵام كه‌ڕوو ماده‌ی (كلۆرۆفیل )ی تیانیه . دیواری خانه‌كانی كه‌ڕوو له‌ماده‌ی كیاتین درووست ده‌بێت كه‌له دیواری خانه‌ی مێروه‌كانیشدایه ، وه‌له ناوخانه‌كانیدا ناوكێك یان دوان هه‌یه له سایتۆ پلازمای خانه‌كاندا گلایكۆجین وچه‌وری هه‌یه. كه‌ڕوو له‌وشوێنانه‌دا كه تاڕاده‌یه‌ك گه‌رم و شێداره‌و هه‌وا گۆڕكێی كه‌مه دروست ده‌بێت ، له‌سه‌ر دیوار و كه‌لوپه‌ل و خۆراكی عه‌مباركراوی ئه‌و شوێنانه په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و بۆنی ناخۆشی هه‌یه ، به بونی ته‌وژمی هه‌وا ئه‌ودیارده‌یه درووست نابێت . كه‌ڕوو له‌سه‌ر ته‌خته‌و مقه‌با و پێسته …هه‌رماده‌یه‌كی ئاژه‌ڵی یان ڕووه‌كی درووست ده‌بێت . هه‌روه‌ها كه‌ڕوو توشی پێستی مرۆڤ و نێوان په‌نجه‌كان ده‌بێت ،به‌تایبه‌ت په‌نجه‌ی قاچ ، هه‌روه‌ها له ناوده‌م و قوڕگ و ڕیخۆڵه‌كان ، ده‌بێته هۆی ئازار‌و خوراندن . خواردنی ماست وڕۆنی گوێزی هندی و سێ‌و ، نه‌خواردنی شه‌كر به‌سوده بۆ نه‌هێشتنی . قارچك كه جۆرێكه له كه‌ڕووه‌كان ئێستا له‌جیهاندا به‌خۆراكێكی گرنگ و به‌سود ئه‌ژمار ده‌كرێت ، بۆیه هه‌میشه خه‌ڵك هانده‌درێت بۆ خواردنی . چونكه به‌هۆی بونی ڕێژه‌یه‌كی باش له‌خوێ و كانزاكان و ئەو پرۆتینانەی کە لە قارچکدا هەن، تایبەتمەندن بەو ترشە ئەمینیانەی کە لە گۆشتدا هەن، کەواتە بۆیه خواردنی قارچک وه‌ک خواردنی ژه‌مێک گۆشتە. ، چونکە هەمان سوودی گۆشتی هەیە، بەڵام کێش زیاد ناکات و ته‌ندروستریشه .هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانی B,C,E,K تێدایه ، سوودی زۆره بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە و ده‌توانن قارچک بخۆن، چونکە ڕێژه‌ی خڕۆکە سووره‌کان زیاد ده‌کات ، ده‌بێتە هۆی چالاکكردنی کۆئەندامی ده‌مار و نوێکردنەوه‌ی شانەکان . زیادکردنی بەرگری لەش دژی ڤایرۆسەکان. ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سیل کەم ده‌کاتەوه ، کەمکردنەوه‌ی خانە شێرپەنجەییەکان و لەناوبردنیان ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوویه‌تی لێكۆڵینەوه‌یەكی زانستی ئاشكرای كردووه، كە خۆراكی ده‌وڵەمەند بە مس، لەوانەش قارچك ده‌كرێت یارمەتی چاره‌سەركردنی دڵ بدات لە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكان ، بەپێی لێكۆڵینەوه‌كە پێكهاتەكانی مسی خۆراكی، ئەم ڕۆڵە ده‌بینێت لەكاتی زیادكردنی بەرهەمهێنانی موولوولەكانی خوێن لەدڵدا، چونكە مس كارده‌كات بۆچالاككردنی ئەو سەرچاوه‌یەی ده‌بێتە هۆی گەشەی توانای موولوولەكانی خوێن ، هەروه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگاری تووشبوانی نەخۆشی دڵ ده‌كەن، بە خواردنی خۆراكی ده‌وڵەمەند بەمس، وه‌كو سپێناخ و كونجی و باینجان. لێكۆڵینەوه‌یەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووه، زیاد بەكارهێنان و خواردنی كەم وزه، وه‌كو قارچك رێگە لە قەڵەوی ده‌گرێت. هەروه‌ها توێژه‌ران داوا لە دایكانی دووگیان ده‌كه‌ن له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانی خۆیان لە خواردنی قارچك بەدوور نەگرن و گرنگییەکی باشی پێ بده‌ن، چونكه مێشكی منداڵه‌كانیان به‌هێز ده‌كات . لای چینیه‌كان قارچك به‌یه‌كێ له‌وخۆراكانه ناسراوه كه نهێنی ژیانه ، لای ئه‌وروپیه‌كانیش به ژه‌می ئه‌ڵماس چونكه دایم نرخی گران بووه . له كۆندا یابانییه‌كان قارچكیان به‌كار ده‌هێنا بۆ خۆپاراستن وچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، له پیاوان و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئافره‌تاندا. له‌جیهاندا نزیكه‌ی 5000 جۆری قارچك ناسراوه ،كه خۆڕسكانه ده‌ڕوێن ، هه‌ندێكیان ژه‌هراوین و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن . به‌هۆی داخوازی زۆر و به‌سودی قارچك ئێستا له جیهاندا هه‌ندێ له جۆره باشه‌كانیان له‌كێڵگه‌ی ئاماده‌كراودا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت . له‌كوردوستانیشدا خواردنی قارچك و به‌رهه‌مهێنانی ڕو له زیاد بونه ، وای لە وه‌بەرهێنەران كردووه كه ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی هاوچەرخ دامەزرێنن كە رۆژانە لەتوانایاندا هەیە نزیكەی 9 تۆن قارچك بخەنە بازاڕه‌وه ، له پرۆژه‌كانی هەرێمی كوردستاندا قارچكی جۆری دوگمەیی بەرهەمدێ. پرۆژه‌ی بەرهەمهێنانی قارچك لە سێ بەش پێكدێت. بەشێكی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی تۆ‌و و سپۆراتی قارچك. بەشی دووه‌میان تایبەتە بەدابینكردنی كۆمپۆست كە ناوندێكی بنەڕه‌تییە بۆ رووان و گەشەكردنی قارچك، بەشی كۆتاییش تایبەتە بە بەرهەمهێنان، بەڵام بەشی زۆری كارگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشی یەكەم پشت بە بەرهەمی ئێران ده‌بەستن بۆ كۆپۆستیش سود له كاوكۆتی به‌رهه‌می جوتیاران وه‌رده‌گرن . قارچك بۆ رووان و پێگەیشتنی، پێویستی بەكەشێكی لەبار هەیە كە پلەی گەرمییەكەی لەنێوان 25 تاوه‌كو 27 پلەی سەدیدا بێت و راده‌ی شێ بگاتە 85% ، بەتایبەتی لە دووه‌م هەفتەی تەمەنیدا، دواتر ده‌بێت پلەی گەرمییەكەی بۆ 19 پلەی سەدی دابەزێنرێت و بەدابینكردنی ئەو كەشە لەباره، ده‌توانرێت بەدرێژایی ساڵ قارچك بەرهەم بهێنرێ. قارچك بە ماوه‌ی 35 رۆژ پێده‌گات و بۆ ماوه‌ی سێ هەفتە بەرهەم ده‌دات . كارگەی قارچكی پێنجوێن یەكێكە لە كۆنترین كارگە هاوچەرخەكانی بەرهەمهێنانی قارچك لە هەرێمی كوردستان، كارگەكە لە سنووری گوندی نزاره‌ی قەزای پێنجوێن لەسەر رووبەری چوار دۆنم دامەزراوه ، رۆژانە 1500 كیلۆ قارچك ده‌خاتە بازاڕه‌وه ، هه‌روه‌ها كارگه‌ی سیته‌ك. له سنوری هه‌وڵێریش كۆمپانیا و كارگەی شلێر بۆ بازرگانی و بەرهەمهێنانی 21 هۆڵیان بەسیستەمی هاوچەخ دامەزراند ووه . له‌توانیایاندایه 2،5 تۆن قارچك بخاته بازاڕه‌وه ، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 1،5 تۆن به‌رهه‌می هه‌یه ، بەنیازه چوار هۆڵی دیكە بۆ كارگەكەی زیاد بكات و كارگەیەكیش بۆ لە قووتوونانی بەرهەمەكانی بهێنێ. كارگەی كوارگی سپی، یەكێكی دیكەیە لەكارگە تازه دامەزراوه‌كانی سنووری شاری هەولێر، كارگەكە لەنزیك گوندی دۆڵەبەكره‌ی سەر بە ناحیەی قوشتەپە دامەزراوه و لە 19 هۆڵ پێكهاتووه. رۆژانە نزیكەی دوو تۆن قارچك ده‌خاتە بازاڕه‌وه . به‌هۆی دابه‌زینی نرخی تومه‌نی ئێرانی ، هاورده‌كردنی قارچك زیادی كردووه ، گه‌رچی بڕی هه‌زار دینار گومرگ خراوه‌ته سه‌ر هه‌ركیلۆیه‌ك .یەكێكی دیكە لە گرفتەكانی ئەم كارگانە، هێنانی قارچكی لەقوتوونراوه كە مانگانە نزیكەی 100 تۆنی لە ئێران و وڵاتانی دیكەوه هاورده‌ی هەرێمی كوردستان ده‌كرێت و 70%ی لە ناوخۆی كوردستان بەكاردێت و ئەوه‌ی دیكەش هەنارده‌ی شاره‌كانی عێراق ده‌كرێ . ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌وه‌یه هێشتا زۆر كه‌س له‌خواردنی قارچك سڵ ده‌كه‌نه‌وه ، له‌وه‌ی ژه‌هراوی بێت ، له‌ڕاستیا ڕه‌نگی جۆره ژه‌هراویه‌كان ڕه‌نگیان سور یان سوری په‌ڵه‌په‌ڵه‌یه . یان جۆری ئاساییه‌و به‌هۆی كۆنیه‌وه خراپ بووه . هه‌ندێكیش بۆنی شیرینی لێدێت . به‌ڵام به‌رهه‌می كارگه‌كان به تازه‌یی سپیه‌و جوانه و هیچ گرفتێكی نییه .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure