5/1/2020 04:35 PM

کەسایەتییەکان - نیکیتا خرۆشۆڤ


"نیکیتا سێرگیێڤیچ خرۆشۆڤ"  سیاسەتمەدارێکی "سۆڤێتی" بوو کە لە ماوەی شەڕی سارد‌دا رێبەری ئەو وڵاتە بووە، وەک یەکەمین سکرتێری پارتی کۆمۆنیست لە ماوەی ساڵەکانی 1953 تا 1964 رۆڵی بینیوە و پاش ئەوەش وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵەکانی 1958 تا 1964 دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو. " خرۆشۆڤ" بەرپرسی پرۆگرامی سڕینەوەی سیاسەتەکانی "ستالین"ـی بوو  و هەروەها پشتیوانی لە سیاسەت و پرۆگرامی بۆشایی "سۆڤێت" کرد و هەندێکیش چاکسازی لیبراڵی لە ئاستی سیاسەتی ناوخۆدا بەڕێوە برد. لە ساڵی 1964ـدا هاوکارەکان و هاوڕێکانی " خرۆشۆڤ"، ئەویان لە سەر دەسەڵات لابرد و "لئۆنید برێژنێڤ"ـیان لە شوێنی ئەو دانا و "ئالێکسی کۆسیگین"ـیان وەک کەسایەتی یەکەم هەڵبژارد.
" خرۆشۆڤ" لە ساڵی 1894ـدا لە گوندی "کالینۆڤکا" لەدایک بوو کە شوێنێکە نزیک بە سنووری ئێستاکەی نێوان "روسیا" و "ئۆکرانیا". ئەو کرێکاری کۆمپانیای ئاسن بوو و لە ماوەی شەڕی ناوخۆی "ڕوسیا"ـدا کۆمیسار بوو. بە یارمەتی "لازار کاگانۆڤیچ" توانی بڕواتە ناو بازنەی دەسەڵاتەوە. پشتیوانی لە سیاسەتی پاک کردنەوەی "ستالین" کرد و لە دەسبەسەر کردنی سەدان کەسدا دەستی هەبووە.  لە ساڵی 1938ـدا "ستالین" ئەوی ڕەوانەی "ئۆکرانیا" کرد و لەو وڵاتەش درێژەی بەم سیاستەدا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved