5/1/2020 04:55 PM

ویلایەتە یەکگرتوەکان


"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" کە زیاتر بەناوی "ویلایەتە یەکگرتووەکان" ناسراوە و زۆر جاریش هەر بەساکاری ناوی ئەنێن "ئەمریکا"، وڵاتێکە کە پێکهاتووە لە 50 ویلایەت و سیستەمەکەی "فێدرال"ییە و پێنج ناوچەی گەورەی خۆبەڕێوەبەری هەیە. بەرینایی ئەم وڵاتە نزیکەی 3.8 ملوێن میلی چوارگۆشەیە و سێهەمین یان چوارەمین وڵاتی گەورەی جیهانە و کەمێک لە کیشوەری "ئەوروپا" بچووکترە. بەشی هەرە زۆری ئەم وڵاتە لە ناوەندی "ئەمریکای باکوری" لە نێوان "کەندا" و "مەکسیک"ـدا جێگر بووە. ڕیژەی جەماوەرەکەی پتر لە 327 ملیۆن کەسە و بەم جۆرە "ئەمریکا" سێهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە. پایتەختەکەی "واشنتۆن دی سی"ـیە و قەرەباڵغترین شاریش شاری "نیۆیۆرک سیتی"ـیە.
سوورپێستەکان لە "سیبێریا"ـوە نزیکەی لانیکەم 12000ساڵ لەمەوبەر کۆچیان کرد بۆ وڵاتی "ئەمریکا". داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن "ئەوروپی"یەکانەوە لە سەدەی شازدەوە دەستی پێکرد. ئەو شوێنەی کە ئێستا ناوی ئەنێین "ئەمریکا" لە یەکگرتنی سێزدە ناوچەی داگیرکراوی "بەریتانیا" لە قەراخ کەناری رۆژهەڵاتییەوە دەستی پێکرد. کێشەی نێوان ناوچە داگیر کراوەکان و "بەریتانیا" بووە هۆی ساز بوونی شۆڕشی "ئەمریکا" کە لە ساڵی 1775ـەوە دەستی پێکرد و تا ساڵی 1783 درێژەی خایاند و لە ئەنجامدا بە سەربەخۆیی "ئەمریکا" کۆتایی هات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved