لیژنه‌ی 2ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه برێكی زۆر جگه‌ری مریشكی قه‌ده‌غه‌كراو، گۆشت، قیمه‌و مریشكی خراپبووی گرتووه، هه‌روه‌ها ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو به نایاسایی سه‌ربڕدراو له‌ناوبردووه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان لیژنه‌ی 2 له ساڵی 2019 ئه‌نجامیداوه، دوو هه‌زارو (572) سه‌ردان بووه كه خۆی له (گۆشتفرۆش و چێشتخانه‌و ماركێت و مینی ماركێت و فرۆشگاو خواردنگه‌كان) ده‌گرێته‌وه. وتی؛ لیژنه‌كه له ساڵی رابردوودا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ (485) شوێن كردووه، (422) پسوڵه‌ی ئاگاداری‌یان بۆ ئه‌و شوێنانه كردووه سه‌رپێچییه‌كانیان كه‌مبووه، هه‌روه‌ها رێنمایی پێویستیان پێشكه‌ش به‌و شوێنانه كردووه تا هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، هاوكات له ئه‌نجامی ئه‌و پسوڵه سه‌رپێچییانه‌ی كه لیژنه‌ی دوو بۆ سه‌رپێچیكارانی كردووه (13) شوێنی روبه‌رووی داخستن كردۆته‌وه‌و به‌هۆی به‌رده‌وامیبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن (6) شوێنی دیكه‌ش دراوه‌ته دادگا. وتیشی؛ له ساڵی رابردوودا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌زارو (913) قاپ (پارچه) جگه‌ری ئێرانی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه، به‌هۆی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك له وڵاتانی دراوسێوه قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆیه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كێكیتر له ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و گۆشتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌و به‌ده‌ر له رێنماییه ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سه‌ربڕینیان بۆ كراوه، ساڵی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر (46) مه‌ڕو بزن (52) ران (11) ده‌ستی ئاژه‌ڵی بچووك (3) ئاژه‌ڵی گه‌وره (10) رانی گوێره‌كه‌دا گیراوه‌و رێگریان له‌وه كردووه ئه‌وجۆره گۆشته نایاسایی و ناته‌ندروسته بگاته ده‌ستی هاووڵاتیان. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ به‌شێك له‌و خۆراك و خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه له ساڵی 2019دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و دواتر به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌ناوبراوه به‌مجۆره‌یه. 1913 پارچه جگه‌ری ئێرانی و ئیماراتی قه‌ده‌غه‌كراو 46 سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوك + 52 ڕان + 11 ده‌ست 3 سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره + 10 راِنی گوێره‌كه 23 ئه‌ندامی هه‌ناوی (جگه‌ری ئاژه‌ڵ) 272 كیلۆ گۆشتی خراپبوو 256 كیلۆ قیمه 172 كیلۆ سنگ و ران و مریشك 194 كیسه هه‌مبه‌رگری 500 گم یه‌ك تۆن مه‌شروب (كحول) 56 كارتۆن هه‌نگوین 1846 كیلۆ خورمای نه‌شیاو بۆ خواردن 260 كارتۆن + 96 پارچه په‌نیر 13 كارتۆن + 677 پارچه بسكیت و نه‌سته‌له 100 پاكه‌ت تایدی جل 15 كارتۆن + 85 سه‌تڵ ماست 300 كارتۆن دۆشاوی خورمای خراپبوو 108 بۆیه‌ی قژی به‌سه‌رچوو 148 كیسه دایبی منداڵان 68 قتو شیری منداڵان 1770 كیلۆ فینگه‌ری خراپبوو 91 پاكه‌ت چا 173 قتو زه‌یتونی به‌سه‌رچوو 168 شامپۆی به‌سه‌رچوو 116 چلوره‌ی به‌سه‌رچوو 195 شوشه تامی به‌سه‌رچوو 121 پاككه‌ره‌وه‌ی جۆراوجۆر 385 ماجی به‌سه‌رچوو 262 قتو به‌هاراتی به‌سه‌رچوو 85 كۆلای به‌سه‌رچوو 107 شه‌ربه‌تی به‌سه‌رچوو 78 خه‌میره‌ی به‌سه‌رچوو 2 كارتۆن و 625 پارچه ته‌قه‌مه‌نی خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure