لە رۆژانی رابردوودا دواکتێبی نووسەرو وەرگێڕ عەلی عوسمان یەعقوب لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاوکرایەوە> نووسەر لە لێدوانێکدا بۆ دوا لاپەڕەی کوردستانی نوێ سەبارەت بە بەرهەمەکەی وتی: کتێبی «ڕۆمان: ژانری ته‌کنیکه جوانه‌کان و ڕه‌گه‌زه فره‌ڕه‌هه‌نده‌کان» پێداچوونه‌وه‌یه به دونیای ڕۆمان، هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یدابوونیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌کنیك و بابه‌ته فره‌ڕه‌هه‌ندانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له ڕۆمانی جیهانیدا بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج. کتێبه‌که ئاماژه به چه‌ندان ڕاو بۆچوونی ڕه‌خنه‌گره به‌ناوبانگه‌کان و چه‌ندان ده‌قی ڕۆمان ده‌کا‌ت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌رگی یه‌که‌مه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت بریتین له سه‌ره‌تاو پێناسه‌ی ڕۆمان و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته، هونه‌ری گێڕانه‌وه‌و ئاسته‌کانی و ته‌کنیکه جیاجیاکانی گێڕانه‌وه، ڕیالیزم، وه‌کو ڕێبازێك بۆ پشکنینی دیوه شاراوه‌کانی واقیع، هه‌روه‌ها ڕیالیزمی ئه‌فسونگه‌را، وه‌کو بینینێکی وردی واقیع و داهێنانێکی ورتر له ڕۆماندا. ئەم بەرگە ٤٢١ لاپەڕەیە، هیوادارم بەرگەکەی تریش بەمزووانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure