تویژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه مرۆڤ كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی 20 ساڵی هه‌ندێك پێویستی هه‌یه كه ده‌كرێت خوی پێوه‌بگرێت بۆ باشتكردنی ته‌ندروستی خۆی. ئه‌وانيش: ١-خواردنی خۆراكی ته‌ندروست: دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه خێراكان، خواردنه خێراكان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، په‌یڕه‌وكردنی خۆراكی ته‌ندروست ده‌بێته هۆی به‌دوربوونی مرۆڤ له گرفتی ته‌ندروستی. ٢-خواردنی چای سه‌وز: پێویسته گرنگی به خواردنه‌وه‌ی بدرێت، چونكه سوودێكی زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. ٣-گرنگیدان به وه‌رزشكردن، یاخود ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی ٢٠ -٤٠ خوله‌ك، به‌سووده بۆ دڵ، ده‌بێته هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن. ٤-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی قاوه: پێویسته گرنگی به‌و شله‌مه‌نیانه بدرێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالیسیۆم، یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێسك ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ پێست چونكه قاوه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كافاینی تێدایه كه زیانی زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت. ٥-گرنگیدان به ددان: پێویسته ڕۆژانه دوو جار بشۆردرێت، به‌مه‌ش به‌دوورده‌بێت له زه‌ردبوونی ددانه‌كان و بۆنی ده‌م. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure