6/1/2020 02:36 PM

چەند یاسای سەیروسەمەرە لەشارەکانی ئیتاڵیا

یاسای یەکەم: لەشاری "میلان" ئەبێ بەردەوام بزە لەسەر لێوتان بێت


ئەگەر حەز ئەکەن لەشاری میلان تووشی غەرامە نەبن ئەبێ هەمیشە بزە لەسەر لێوتان بێت. ئەم یاسا سەیروسەمەرەیه هاووڵاتیانی ناچار کردووە لەهەموو بۆنەکاندا تەنانەت لەپرسە و تەعزیەشدا پێبکەنن. کەوابوو ئەگەر گەشتی ئەم شارەتان کرد هەوڵ بدەن ڕواڵەتێکی کراوە و خۆشحاڵتان هەبێت.

یاسای دووەم: لەشاری "تۆرین" ئەبێ هەموو رۆژێک 3 جار سەگەکەتان ببەنە دەرەوە


ئەگەر ناتانەوێ تووشی غەرامەیەکی 500 یۆرۆیی بن ئەبێ هەموو رۆژێک سێ جار سەگەکەتان ببەن بۆ پیاسە و هەرگیزیش نابێ بیر لە بۆیاخ کردنی تووکی سەگەکە بکەنەوە، چونکە هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێک بەسەر رواڵەتی ئاژەڵە ماڵییەکاندا تووشی باج و غەرامەتان ئەکات.

یاسای سێهەم: لەشاری "کاپرا" بەکارهێنانی پێلاوێک کە دەنگە دەنگی زۆرە قەدەغەیە


ئەگەر حەز ئەکەن سەردانی ئەم شارەی ئیتاڵیا بکەن ئەبێ هۆشیار بن پێڵاوێک لەگەڵ خۆتان ببن کە دەنگە دەنگی کەم بێت. لادان لەم یاسایە تووشی کێشەتان ئەکات.

یاسای چوارەم: فرۆشتنی کەلوپەلی ساختە و تەزویر لە "ڤێنیز" قەدەغەیە


لەوانەیە ئێوەش حەزتان لە جانتای مارکەی "ڤۆیتۆن" بێت. بەڵام نابێ فریوی ئەو جانتا ساختانەی دەوروبەری کەنارەکانی ڤێنیز بخۆن. ئەگەر کەسێک لەکاتی کڕینی جانتایەکی ساختەدا بگرن، نزیکەی 1000 دۆلار ئەبێ غەرامە بدات.

 

سەرچاوە: theculturetriplivitaly

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved