6/1/2020 03:10 PM

کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار دەکات

لەڕۆژانی رابردوودا سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی Palm Spring لەکالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، لەو فێستیڤاڵەدا ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان خواکین فینیکس خەڵاتی (Chairman,s Award) بەدەستهێنا.
خواکین فینیکس دوای بەشداریکردنی لەفیلمی (جۆکەر) کە فیلمەکە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو هەروها داهاتێکی زۆریشی بەدەستهێنا، توانی سەرنجی زۆربەی رەخنەگرانی بواری سینەما بۆ لای خۆی رابکێشێت، خواکین فینیکس لەئێستادا کێبڕکێ چەندین هونەرمەندی دیاری سینەمای جیهان دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار، لەوانەش هونەرمەندان (ئادەم ریڤز، کریستیان بێل، جۆناسان برێس)و چەندین ئەکتەری تر.

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved