6/1/2020 10:33 PM

ئه‌ساڵه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌

ئەساڵە نەسری خانمه گۆرانیبێژی بەناوبانگی سوریا جیابوونەوەی خۆی له هاوسەرەكەی راگەیاند. 

كەناڵی عەرەبیە بڵاویكردووەتەوە: لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمه هونەرمەندی دیاری سوریایی ئەساڵە نەسری، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوەو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەكەی راگەیاندووە. 

هاوسەرەكەی ئەساڵە نەسری یەكێكە لە دەرهێنەرە دیارەكانی سوریاو ناوی تارق عەریانەو ماوەی چەند ساڵێكە هاوسەرگیریان كردووەو منداڵیشیان هەیە.

ئەساڵە نەسری لە پەیامەكەیدا هۆكاری جیابوونەوەكەی بۆ بەرژەوەندی منداڵەكانی گەڕاندووەتەوەو داوایكردووە نەچێتە وردەكاری كێشەكانی نێوانیانەوە، هەروەها سوپاسی ئەوانەی كردووە كە هاوخەمی بوون و لەو ماوەیەدا پشتیوانیان كردووە.


خاك - وكالات 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved