6/1/2020 10:38 PM

چەند بڕیارێك لەبارەی ئەنفلۆنزا دەردەكرێت

تەندروستی سلێمانی لەبارەی ڕوبەڕووبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێك لە نەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان كۆبوویەوەو  چەند بڕیارێكی دەركرد.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە سەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرايەتی خۆپاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری كارگێڕی بەشێك لە نەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان، دووەمین كۆبونەوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ئەنجامدرا.

لە كۆبونەوەكەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لە شاری سلێمانی بۆ دانانی رێوشوێنی پێویست لەبارەی روبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا كە خۆی دەبینێتەوە لە:

٭هەماهەنگی تەواو بكرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانە ئەهلیيەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە.

٭پێداچوونەوە بە هەموو ڕێوشوێنەكانی كە پێشتر گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.

٭بڕێكی زیاتر لە فاكسینی دژی ئەنفلۆنزا دابینبكرێت بۆ دەزگا تەندروستییەكان و هاووڵاتیان.

٭داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن بكرێت كە رێنماییە تەندروستییەكان لەبارەی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبكەنەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved