6/1/2020 10:43 PM

هونەرمەندانی هەولێر درامایەکی نوێ بەرهەمدەهێنن

بەشێك لە هونەرمەندانی شاری هەولێر سەرقاڵی بەرهەمهێنانی درامایەكن کە چیرۆکەکەی كۆمەڵایەتییەو باس لە گیروگرفتەكانی خێزان دەکات.

دراماكە پێكهاتووە لە 15 زنجیرەو تیشك دەخاتەسەر كێشە كۆمەڵایەتییەكانی ناو خێزان و بەرهەمی هاوبەشی كۆمەڵەی هونەرو وێژەی كوردی و كەناڵی فامیلییە.

دراماکە نووسینی كەریم بایزەو نەوزادی حاجی شووشە دەرهێنەرێتی، هەروەها سەرجەم بەشدارانی دراماكە هونەرمەندەكانی شاری هەولێرن كە بریتین لە خالید بەرزنجی، نازدار هەینی، هەنار، عوسمان بێراوەیی، سامی شاکر غازی، شینە نەوزادو ژمارەیەک گەنجی تازەپێگەیشتوو.

ئەم دراما نوێیە دلێر کاوە وێنەگرێتی و کاری مۆنتاژكردنی جێبەجێدەکات و بڕیارە ئەمساڵ و لە مانگی رەمەزاندا پەخشبكرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved