6/1/2020 10:57 PM

مێژوو - ئیمپڕاتۆر یانگژینگ

"ئیمپڕاتۆر یانگژینگ" لە ناوچەی "یێنگژین" لەدایکبوو و پێنجەمین ئیمپڕاتۆر لەزنجیرەی ئیمپڕاتۆرییەتی "خینگ" بوو و هەروەها سێهەمین ئیمپڕاتۆری "خینگ" بوو کە بەشێوەیەکی باش و ڕێکوپێک بەسەر وڵاتی "چین"ـدا حوکمڕانی کرد و ماوەی دەسەڵاتداری ئەو لەنێوان ساڵەکانی 1722 تا ساڵی 1735ـدا بوو. ئەو کە ئیمپڕاتۆرێکی زۆر تێکۆشەر و ماندوو نەناس بوو، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو بتوانێت سیستەمێکی باش و بەکەڵک دامەزرێنی کە کەمترین تێچووی هەبێت. ئیمپڕاتۆر "یانگژین" ڕێک وەک باوکی واتە ئیمپڕاتۆر "کانگخی" کەڵکی لە هێزی سۆپایی وەرئەگرت بۆ ئەوەی زنجیرەی بنەماڵەیی و دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت. سەردەمی ئەو و شێوەی دەسەڵاتی ئەو بەم جۆرە ناسراوە: دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و بەکەڵک و زلهێز.
ئەبێ باس لەوەش بکرێت کە ماوەی دەسەڵاتداری ئەو هەم لەماوەی دەسەڵاتداری کوڕەکەی و هەم لەهی باوکی کورتتر بوو، بەڵام سەردەمی ئەو سەردەمی ئاشتی و گەشە ساندنی وڵاتی "چین" بوو. ئیمپڕاتۆر "یانگژین" توانی گەندەڵی حکومەتی لەناوبەرێت و هەندێک چاکسازی بەرچاو لە باری ئابوورییەوە مسۆگەر بکات. لەماوەی دەسەڵاتداری ئەودا دامەزرانی ئەنجومەنی مەزن ڕوویدا کە رێکخراوەیەک بوو کە توانی کاریگەرییەکی زۆر قورس و مەزن لەسەر داهاتووی زنجیرەی "خینگ" دابنێت.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved