6/1/2020 11:10 PM

مێژوو - بزاڤی سەربەخۆیی "هیندستان"


بزاڤی سەربەخۆیی "هیندستان" بزاڤێک بوو کە بریتی بوو لە کۆمەڵێک بزووتنەوە و هەوڵ بەئامانجی ئەوەی بتوانێت کۆتایی بێنێت بە چەوساندنەوەی "هیندستان" لەژێر دەسەڵاتی "بەریتانیا"ـدا. ئەم بزاڤە نزیکەی 90 ساڵی خایاند.
یەکەمین دەسپێکی ئەم بزاڤە بەبزاڤی شۆڕشگێڕانەی ناسیۆنالیستییەوە دەسی پێکرد کە لەناوچەی "بەنگال"ـەوە سەریهەڵدا بەڵام دواتر ئەم بزاڤە رۆیشتە ناو چوارچێوەی کۆنگرێسی نەتەوەیی "هیندستان"ـەوە و رێبەرانێکی هێدی و هێمنی هەبوو کە تەنیا هەوڵیان ئەدا بۆ مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی "هیندستان" وەک مافی هاووڵاتی و دەسەڵات بەسەر بنکە سروشتییەکان وەک خاک و دەریا و ....
لە سەرەتای سەدەی بیستدا شایەتی هەندێک ڕوانین ئەبین لەناو ئەم بزاڤە‌دا کە بۆچوونێکی رادیکاڵتریان هەیە بۆ خۆبەرێوەبەری و رێبەرانی ئەم بزاڤە کەسانێکن وەک "لال بال پال" و "ئۆریبیندۆ گۆش" و چیدامبارام پالای". دواهەمین قۆناخی ئەم هەوڵە بۆ خۆبەڕێوەبەری پاش ساڵی 1920 دەستی پێکرد کە کۆنگرێس هەوڵیدا خۆی لەگەڵ "مهاتما گاندی" و سیاسەت و بۆچوونەکانی ئەم رێک بخات و ئەم سیاسەتانەی "گاندی" بە ناوەکانی "سیاسەتی نا تووندوتیژی" و "نافەرمانی مەدەنی" ناوبانگیان هەیە. هەندێک کەسی ناسیۆنالیست وەک "ساباها قاندرا بۆس" و باگات سینگ" و "باگا جاتین" بانگەوازی شۆڕشی چەکدارییان ئەکرد بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved