6/1/2020 11:17 PM

ناساندنی وڵاتان - چین


وڵاتی "چین" یان بە شێوەی فەرمی " کۆماری جەماوەری چین" وڵاتێکە لە بەشی رۆژهەڵاتی "ئاسیا"ـدا و لە باری جەماوەرەوە قەرەباڵغترین وڵاتی جیهانە و ڕێژەی جەماوەرەکەی نزیکەی 1428 ملیۆن کەسە. لە باری جۆگرافییەوە مەودایەکی نزیکەی 9600000 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتووە و بەم جۆرە ئەبێتە سێهەمین یان چوارەمین وڵاتی گەورەی ناوچەکە. ئەم وڵاتە لە لایەن پارتی کۆمۆنیستەوە بەڕێوە ئەچێت و بەسەر 22 پارێزگا و پێنج ناوچەی سەربەخۆ و خۆبەڕێوەبەر و چوار قایمەقامەوە حکومەت ئەکات و دەسەڵاتی ناوەندیش لە "هۆنکۆنگ" و "ماکائۆ"ـیە.
"چین" وەک یەکێک لە سەرەتایی‌ترین شارستانییەتەکان جیهان لە قەراخ رووباری "زەرد"ـەوە لە خاکەکانی باکوری ئەو شوێنەی ئێستا ناوی ئەنێین وڵاتی "چین" سەری هەڵدا، هۆیەکەشی ئەمەبوو کە ئەم ناوچەیە بۆ بەرهەمی کشتوکاڵ زۆر بەکەڵک بوو و خاکێکی بەهێزی هەبوو. بۆ ماوەی چەندین هەزار ساڵ شێوەی دەسەڵاتداری لە وڵاتی "چین"ـدا لەسەر بنەمای  بنەماڵە و سیستەمی پاشایەتی بووە و لەسەرەتاوە لە 2100بەر لە زایینەوە ئەم سیستەمە بە بنەماڵەی "سیمی میتیکای خای"ـەوە دەستی پێکردووە. لەو کاتەوە "چین" چەندین جار پەرەی ساندووە و لێکهەڵوەشاوەتەوە و سەرلەنوێ یەکی گرتۆتەوە. لە سەدەی سێی بەر لە زایین‌دا "خین" بەشی ناوەندی "چین"ـی یەکگرتوو کرد و بۆ یەکەم جار ئیمپڕاتۆری "چین"ـی دامەزراند. لە ماوەی ئیمپڕاتۆری زنجیرەی "هان"ـدا کە لە ماوەی ساڵەکانی 206 بەر لە زایین تا 220 زایینی بوو وڵاتی "چین" توانی زۆر گەشە بکات و لەباری تەکنۆلۆجییەوە دەسکەوتی زۆر بەرچاوی هەبێت، بۆ وێنە لەو سەردەمەدا توانییان کاغەز ساز بکەن و هەروەها لە باری کشتوکاڵ و پزیشکییەوە زۆر دەسکەوتی بەرچاویان هەبوو.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved