7/1/2020 06:42 PM

مێژوو - کەمپەینی گیتزبێرگ


کەمپەینی "گیتزبێرگ" هێرشێکی نیزامی بوو بۆ سەر "پەنسیلڤانیا" لە لایەن سۆپای کۆنفێدراڵەوە کە لە لایەن ژەنەڕاڵ "رابێرت ئی لی"ـەوە لە هاوینی 1863ـدا بەڕێوە چوو. یەکگرتووەکان توانییان بە سەرکەوتنێکی حاشاهەڵنەگر بگەن کە ئەویش هاوڕێ بوو لەگەڵ کوشتارێکی قورس لە هەر دووک لایەن. "لی" توانی خۆی لەم شەڕە دەرباز بکات و لەگەڵ زۆربەی سۆپاکەی گەڕاوە بۆ "ڤیرجینیا" ئەمە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە شەڕە ناوخۆکانی "ئەمریکا"ـدا و "لی" پاش ئەمە بەردەوام پاشەکشێی کرد و لە کۆتاییدا تەسلیم بوو. پاش ئەوەی لەشەڕی "چانسێلۆسڤیر"ـدا سەرکەوت، سۆپای باکوری "ڤیرجینیا"ـی "لی" بەرەو باکوور کەوتە ڕێ بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خۆیان بەدەست بهێنن و هەروەها بەو مەبەستەی کە ورەی خەڵکی باکوور تێکبشکێنن و باوەڕ بە شەڕ و خۆراگری لەم ناوچەیەدا لەناو ببەن. سۆپای یەکگرتووی "پۆتۆماک" لە لایەن "ماج. گێن. ژۆزێف هووکێر" و پاش ئەو لە لایەن "مای گێن جۆرج"ـەوە فەرمانییان پێئەکرا.
سۆپای "لی" توانی لەدەست سۆپای فێدراڵ هەڵبێت و لە 1863ـدا بەرەو "ڤیرجینیا" کەوتە ڕێ. گەورەترین شەڕی سوارە نیزام لە بنکەی "براندی" ڕووی‌دا. سۆپای کۆنفێدراڵەکان توانییان لە شاخەکانی "ریج" تێپەڕن و بەرەو باکوور لە دۆڵی "شێناندوا" بکەونە ڕی و لە دووهەمین شەڕی "ڤینچێستێر"ـدا لقی سەرەکی یەکگرتووەکان دەسبەسەر بکەن.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved