له سلێمانی زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك دانراوه دوای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له پارێزگای سلێمانی، تا 1/1/2020 زیاتر له 5 گه‌ڕه‌كی سلێمانی زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با دانراوه. ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش سه‌رپه‌رشتیاری مه‌یدانی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند: تا به‌رواری 1/1/ 2020 له‌ناو شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌كره‌جۆ، راپه‌ڕین، قوله‌ریسی و سه‌رچنارو هه‌واری شار، زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌ری كاره‌با بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با دانراوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژانه به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه پێوه‌ره‌كان داده‌نرێت، ئيستا له‌سه‌ر فیده‌ری 24 كارده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و ته‌لارو بینایانه پێوه‌ر ده‌به‌ستن كه له مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌نزینخانه‌ی بینایی و بینای فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت و باجی ده‌رامه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وروبه‌ری. پرۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی كاره‌باو له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی و بڕیاره له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ببێت و پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی تۆری زیره‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای شاندزه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure