هه‌ندێك جۆری سه‌وزه‌و خۆراك هه‌ن بۆ جه‌سته پێویستن به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌رزه كه‌شوهه‌وا سارده‌و ئه‌و خواردنانه‌ش به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كه‌ن و له توشبوون به نه‌خۆشییه وه‌رزییه‌كان ده‌تپارێزێت. سایتی سیدتی ئه‌و خۆراكه به‌سوودانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: * ئه‌نه‌ناس * سێ‌و * پرته‌قاڵ * قه‌رنابیت * سیر * گێزه‌ر * سپێناغ * خورما * ماسی * هه‌نگوین ئه‌م خۆراكانه‌ی كه دیاریكراون، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه بڕێكی باش ڤیتامینه‌كانی به‌گشتی و ڤیتامین C به‌تایبه‌تی تێدایه، هه‌روه‌ها بڕی پێویست ئاو و كانزاكان و كاربۆهیدراتیان تێدایه، كه ئه‌مانه هه‌موویان وزه به له‌ش ده‌ده‌ن و به‌رگری جه‌سته به‌هێزده‌كه‌ن و واده‌كات بپارێزرێن له نه‌خۆشییه‌كانی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure