8/1/2020 09:00 PM

كێكی شوكولاته‌ به‌ كرێم دروستبكه

پێداویستییه‌كان
-300 گرام ئاو
-300 گرام زه‌یت
-150 گرام ماست
-150 گرام شیری ته‌ڕ
-8 هێلكه‌
-كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
-400 گرام ئارد
-600 گرام شه‌كر
-75 گرام كاكاو
-20 گرام پیكيپاوده‌ر
-كه‌وچكێكی بچوك خوێ
-3 كه‌وچكی گه‌وره‌ كه‌ره‌
-6 كوپ كرێم
-3 كوپ كاكاو

چۆنیێتی ئاماده‌كردنی:
-له‌ ده‌فرێكدا زه‌یت و ئاو كه‌ره‌و شیره‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت.
-هێلكه‌كان له‌ ئاودا ده‌گریته‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌ گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.
-هه‌موو پێكهاته‌ وشكه‌كان هه‌ریه‌كه‌  له‌ ئاردو شه‌كرو پیكيپاوده‌رو كاكاو خوێیه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت.
-گیراوه‌كه‌ ده‌یكه‌یته‌ سێ قاڵبه‌وه‌، باشتروایه‌ به‌ كه‌ره‌ قاڵبه‌كان چه‌ور بكه‌یت.
-هه‌ریه‌ك له‌ قاڵبه‌كان 600 گرام له‌ گیراوه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته‌ فڕنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 25 ده‌قیقه‌ به‌ پله‌ی 350.
-بۆ ئاماده‌كردنی كرێمه‌كه‌ش پێویستت به‌ هاڕاوه‌ی كاكاو و كرێم ده‌بێت و به‌ باشی تێكه‌ڵیان ده‌كه‌یت، له‌سه‌ر ئاگرێكێكی هێواش گه‌رمی ده‌كه‌یت.
-دوای ساردبوونه‌وه‌ی كرێمه‌كه‌و ده‌رهێنانی كێكه‌ برژاوه‌كه‌ له‌ فڕن، قاڵبه‌ كێكه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێیت و كرێمه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌سه‌ریاندا.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved