راپۆرتێكی ده‌روونناسی ئاشكرایكردووه، مرۆڤه جوانه‌كان بڕوانامه‌ی باشتر وه‌رده‌گرن، پاره‌ی زۆرتر په‌یدا ده‌كه‌ن، پله‌ی به‌رزتریان ده‌بێت و به ڕێژه‌یه‌كی نێوه‌ندی براوه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاكانیشن. جوانه‌كان زۆرتر پاره په‌یدا ده‌كه‌ن ده‌روونناسه‌كانی زانكۆی North Carolina ی ئه‌مریكا ئاكامی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاماری سه‌لماندوویانه كه رواڵه‌تی جوان له ژیاندا به‌ره‌وپێشت ده‌بات. ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی Tonya Frevert له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ BBC ده‌ڵێت: ئه‌زموونه ئه‌رێنییه‌كانی رابردوو بڕوابه‌خۆبوون و تێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی له ژیانت پێده‌به‌خشن و له داهاتوودا ده‌بنه هۆی فه‌راهه‌مبوونی ده‌رفه‌تی باشتر بۆ ده‌رخستنی تواناكانت. جوانه‌كان ته‌نیان به وته‌ی لێكۆڵه‌ران، مۆركی جوانی ده‌توانێت لایه‌نێكی تریشی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی له‌كاتێكدا پیاوه جوانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی وه‌ك سه‌رۆكه باشه‌كان پێناسه ده‌كرێن، زۆریه‌ك له خانمه جوانه‌كان دژی جددی ده‌ركه‌وتنی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆن كه له ساڵی 1975 ئه‌نجامدراوه روونیكردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی مرۆڤه ههرهجوانهكان ته‌نیان و خه‌ڵكی تر خۆیانی لێدوورده‌خه‌نه‌وه، چونكه یان خۆیان به هاوتهرازووی ئه‌و نازانن یان ئیره‌یی پێده‌به‌ن. خاك – س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure