8/1/2020 10:23 PM

کەسایەتییەکان - جەواهر لال نەهرۆ


"پاندیت جەواهرلال نەهرۆ" چالاکێکی سەربەخۆی "هیندی" بوو جیا لەمەش یەکەمین سەرۆک وەزیری "هیندستان" بوو و یەکێک لە کەسایەتییە ناوەندییەکانی سیاسەتی "هیندستان" بوو پێش و پاش سەربەخۆییئەو وڵاتە. ئەو وەک رێبەرێکی لێهاتووی بزاڤی سەربەخۆیی "هیندستان" خۆی دەرخست و بە ئامۆژگاری "مهاتما گاندی" پەروەردە بووە و دواتر وەک سەرۆک کۆماری "هیندستان" لە سەرەتای سەربەخۆیی نەتەوەییەوە لە ساڵی 1947 تا کاتی مردنی واتە تا ساڵی 1964 خزمەتی کرد. ئەو لە لایەن "ئامار چیتار کاسا"ـوە وەک ئەندازیار و موهەندیسی "هیندستان" وێنا کراوە. ئەو هەروەها بە "پاندیت نەهرۆ" ناسراوە و هۆی ئەم ناوەش ئەمە بوو کە بە ڕەچەڵەک ئەگەڕایەوە بۆ هۆزی "کشمیری پاندیت" بەڵام هاوکات لە لایەن مناڵانەوە بە "چاچا نەهرۆ" ناوئەبرا. ئەو مناڵی "مۆتیلا نەهرۆ" بوو کە پارێزگار و سیاسەتمەدارێکی ناسیۆنالیستی ناسراو بوو و ناوی دایکیشی "سوارۆپ رانی" بوو. "نەهرۆ" لە زانکۆی "ترینیتی کەمبریج" لە لقی قانون دەرچوو و دواتر توانی ببێتە پارێزگار. لە کاتی گەڕانەوەی بۆ "هیندستان" لە دادگای باڵای "ئەڵڵائاباد" ناونووسی کرد و بووە هۆگری سیاسەتی نەتەوەیی کە لە کۆتاییدا توانی شوێنی ئیشی ئەو وەک پارێزگار بگرێتەوە. ئەو هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ناسیۆنالیستێکی خەمخۆر بوو لە ماوەی ڕاسانی ساڵەکانی 1910ـدا بووە سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگ.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved