سنوورەکانی "ئەمریکا" چێشتێکی مجێورە کە پێكهاتووە لە جۆگرافیا و مێژوو و فۆلکلۆر و دەستەواژەی کەلتوری ژیانی جەماوەری "ئەمریکی" کە لە شەپۆلی یەکەمی پەرەساندنی "ئەمریکا"ـوە کە بە یەکەمین دامەزراوە داگیرکراوەکانی "بەریتانیا"ـوە لە سەرەتای سەدەی 17ـەوە دەست پێ ئەکات و بەهۆشداری دواهەمین ناوچە رۆژئاواییەکانی ویلایەتەکانەوە لە 1959 کۆتایی پێدێت. ئەم سەردەمە کە پڕە لە کۆچکردن و ماڵ گوێزتنەوە بە شێوەیەکی دیاریکراو لە لایەن سیاسەتەکانی سەرۆک کۆمار " تۆماس جێفرسۆن"ـەوە هان ئەدرا بەتایبەتی پاش کڕینی ویلایەتی "لوئیزیانا" بووە هۆی ئەوەی فەلسەفەیەکی پاوانخوازانە بەناوی " مانیفێستی چارەنووس" سەرهەڵبدات و گەشە بکات. سنوور ئەو ناوچەیەیە کە ئەکەوێتە خاڵی سفری دانیشتووانەوە. تیۆریزانی ڕێنوێن "فرێدریک جەکسۆن تۆرنێر" لەمەش قوڵتر ئەبێتەوە و بۆ پێناسە کردنی چەمکی سنوور ئەڵیت : سنوور ئەو پرۆسەیەیە کە شارستانییەتی "ئەمریکا" پێناسە و دیاری ئەکات. ئەو ئەڵێ" سنوور بریتییە لە" گەشە پێدان بەپێکهاتنی نەتەوەیەکی جۆراوجۆر بۆ جەماوەری "ئەمریکا" ئەو بە شێوەیە تیۆری ئەمەی سەلماندووە و ئارگیۆمنتی بۆ کردووە کە سنوور لەڕاستیدا شتێک نییە جگە لە پرۆسەی گەشەسەندن و ئەڵێ: ئەم لەدایک بوونە دووبارە و چەند جارەیە، ئەم هەڵکشان و داکشانی ژیانی خەڵکی "ئەمریکا" و ئەم گەشەسەندن و بەربڵاوبوونەوەی خاکی "ئەمریکا"یە ئەو شتەیە کە کاراکتەر و کەسایەتی خەڵکی "ئەمریکا" و دانیشتووانی ئەم شوێنە ئەڕازێنێتەوە.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure