زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڕۆژانه خواردنی چۆكۆلاته‌ی تۆخ توانای مێشك زیاد ده‌كات و رێگریش لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی لاكویلا له ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا هاتووه كه ڕۆژانه خواردنی بڕێك له چۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تێر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌شی كه‌م بێت ئه‌وه توانای ئاگایی و تێگه‌یشتن و یاده‌وه‌ری مێشكی مرۆڤ به‌هێزده‌كات. پسپۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به به‌رده‌وامی ئه‌مجۆره‌ی چۆكۆلاته بخوات، ئه‌وه ئه‌گه‌ری بیرچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كه‌متر ده‌بێت و یاده‌وه‌ری باشتر ده‌بێت. هاوکات زانایان گەیشتن بەو بڕیارەی خواردنی مادەی فلافونوید كە لە چۆكۆلاتەی ڕەشدا هەیە، ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ، وەك كۆبوونەوەی ڕێژەییەكی ناسروشتی لە كۆلیسترۆڵ لە خوێندا، هەروەها دروستبوونی هەوكردنەكان و زیاتربوونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ. خاك - ئاژانسەکان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure