9/1/2020 09:51 PM

ریزبەندی نیشتمانيی زانكۆكان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم ریزبەندی زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی 2019 راگەیاندو دەشڵێت: ئاستی زانستنی و توێژینەوەكان لە گۆڤارە زانستیيە جیهانییەكان زۆر زیادی كردووە.

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی بۆ ساڵی 2019 راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا كە ئەمڕۆ بۆ سێكتەری خوێندنی باڵا رۆژێكی مێژوویی و گرنگە، راشیگەیاند: ریزبەندی نیشتمانی رێكخستنی پێشبڕكێیە لەنێوان زانكۆكانی كوردستان لەسەر بنەمای پێوەری زانستنی ئەویش بەپێی بنەمای نێودەوڵەتی لەسەر چەند ئاستێك.

وتیشی: زانكۆكانی هەرێم لەڕووی توێژینەوەو بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستیيەوە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو هەنگاوی گەورەیان ناوە، بە شێوەیەك بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكان لە ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵانی پێشوو زۆر زیادی كردووە، لە ساڵی 2015 سەرجەم زانكۆكانی كوردستان 213 فاكتەری كاریگەریان بەدەستهێنابوو، ئەویش بە بڵاوكردنەوەی تەنها 79 توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستيیە جیهانییە بەناوبانگەكان، بەڵام لە ساڵی 2019 ژمارەی فاكتەرە كاریگەرەكان گەیشتووەتە سێ هەزارو 346 و ژمارەی توێژینەوەی بڵاوكراوەش گەیشتووەتە هەزارو 424 ئەمەش مانای وایە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكان لە گۆڤارە ئاستبەرزەكان 820% زیادی كردووە.

ریزبەندی زانكۆ حكومییەكان بەمشێوەیە دەبێت: 

گروپی -  B 
- زانكۆی سەلاحەددین
- زانكۆی سۆران
- زانكۆی سلێمانی
- زانكۆی كوردستان - هەولێر
- زانكۆی دهۆك 
- زانكۆی كۆیە 
- زانكۆی هەولێری پزیشكی 

گروپی - C
-  زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
- زانكۆی چەرمۆ
- زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر 
- زانكۆی راپەڕین 
- زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك
- زانكۆی گەرمیان 
- زانكۆی زاخۆ

گروپی  -  D
زانكۆی هەڵەبجە
زانكۆ تایبەتەكان 

گروپی -  B
- زانكۆی ئەمریكی لە عیراق - سلێمانی 
- زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی
- زانكۆی جیهان هەولێر
- زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانكۆی كۆمار بۆ زانست تەكنۆلۆجیا
- زانكۆی نەورۆز

گروپی -  C
- زانكۆی جیهان سلێمانی
- زانكۆی جیهان دهۆك 
- زانكۆی لوبنانی فەرەنسی 
- زانكۆی نۆڵیج 

گروپی - D
- زانكۆی كاسۆلیك
- زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی 
- زانكۆی بەیان

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved