ساڵی رابردوو ساڵی مه‌رگ و ناسۆر بوو بۆ دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی، كه تێیدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندو ئه‌ده‌یبێكی كورد كۆچی یه‌كجارییان كرد‌و به‌جێیانهێشتین، له‌وانه شاعیری جوانی و داهێنان ژه‌نه‌راڵی پاییزو هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و به هه‌ڵوێست ئیسماعیل سابوری و هونه‌مه‌ندی دراما‌و شانۆ عه‌لی توانا. دوا رۆژه‌كانی ساڵیش تێكۆشه‌ری نه‌به‌زی زیندانه‌كانی به‌عس و هونه‌رمه‌ندو راگه‌یاندنكار ئاسۆی عومه‌ر سواره به نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ گه‌یشته كاروانی نه‌مران، ئه‌فسووس له‌كاتێكدا مه‌رگ به‌رۆكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆحسووك و خۆشه‌ویسته‌ی گرت كه هه‌مووان له به‌رده‌م پێشوازی له ساڵی نوێ‌دا بووین. ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌كه‌ی، ماته‌م و خه‌مباری خه‌ڵكی گه‌واهی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ند ئازیز‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بوو، چه‌ند شیرین بوو له دڵی خه‌ڵكیدا. نه‌ك هه‌ر له‌نێو رۆشنبیرانی كورد، بگره له‌لای گه‌لێك له نووسه‌رانی عه‌ره‌بی عیراقیش مه‌رگی له‌ناكاوی جێگه‌ی داخ و كه‌سه‌ر بوو، له‌لای خه‌ڵكی ئاساییش پیاوێكی رۆحسووك و خوێن شیرین بوو، ئه‌وانه‌ی كه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌رنامه‌و كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان بینیبوو زۆری بۆ به‌داخ بوون، مه‌رگی ئاسۆی عومه‌ر سواره نه‌ك هه‌ر سلێمانی سه‌رانسه‌ری كوردستانی توشی شۆك و ماته‌م كرد. ئاسۆ، ئاسۆی گه‌لێك بوو، پیاوێك بوو له زه‌رده‌خه‌نه‌و هه‌ڵویست و جوامێری. شۆڕه‌سوارێك بوو له‌گه‌ڵ كزه‌ی ساردی پێنجوێندا هات و ساڵانێكی زۆر بێ‌وچان رۆڵی جوانی گێڕا‌و به‌یانییه‌كی ساردی زستان مه‌رگ دڵه گه‌وره‌كه‌ی گوشی و غه‌دارانه لێی زه‌وت كردین. ئاسۆی جوانه‌مه‌رگ كه هێشتا خه‌یاڵی ده‌یان پڕۆژه‌و كاری جوان بۆ هونه‌رو راگه‌یاندنی كوردی له خه‌یاڵدانیدا چه‌كه‌ره‌یان ده‌كردو له رابردووش‌دا ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانایدا بوو خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد، به دڵسۆزییه‌وه هه‌رچی پێكراوه بۆ نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كه‌ی درێغی نه‌كردووه، ئاسۆ له كوردایه‌تیدا هاوڕێیانی و هاوسه‌رده‌مه‌كانی شاهیدن كه پیاوێكی چه‌ند مه‌ردو به‌هه‌ڵوێست بووه، هێنده خۆڕاگر بووه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی به‌عس چۆكی پێنه‌داوه‌و مه‌ردانه به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی گرتووه، كوڕه مه‌ردو مه‌ستووره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه وه‌كو هه‌زاران رۆڵه‌ی دیكه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه به‌شخوراوه ئازایانه روبه‌ڕووی سته‌می به‌عس بووه‌ته‌وه. هوشیاری گه‌رده‌لول و ئاسۆی وێنه‌كان له‌دوای راپه‌ڕینیش له قۆناغی تازه‌دا پیاوێك بووه هه‌میشه له خزمه‌تی میللـه‌ته‌كه‌یدا بووه، منداڵه‌كانیشی هه‌ر به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده كردووه، كه كوڕ‌و كچی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌یان بن. له‌بواری هونه‌ریشدا یه‌كێكبووه له شۆڕه‌سواره‌كانی هونه‌ری كوردی و به‌شداری چه‌ندین درامای كردووه‌و لای خه‌ڵكی و شاره‌زایانی بواری نواندن ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌و رۆڵانه‌ی كه بینیویه‌تی، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ریشی پێبه‌خشراوه، بۆ نموونه له دوو به‌شی گه‌رده‌لوولدا كه رۆڵی كه‌سایه‌تی هۆشیاری به‌رجه‌سته كردووه، هه‌م لای بینه‌ر ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بووه‌و توانیویه‌تی زۆر به‌باشی ئه‌و رۆڵه ببینێ، هه‌م لای هونه‌رمه‌ندان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره وه‌كو ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو باسی لێوه كراوه. جا نه‌ك هه‌ر له درامای گه‌رده‌لوولدا به‌ڵكو له زۆربه‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی كه تێیدا به‌شداربووه، دڵسۆزانه‌و شاره‌زایانه رۆڵی بینیوه‌و خۆی ماندوو كردووه به ده‌وره‌كه‌یه‌وه. به‌هه‌شتیی ئاسۆی عومه‌ر سواره به‌ده‌ر له بواری هونه‌ری نواندن، له بواری چیرۆكنووسینیشدا هه‌وڵی باشی داوه، له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا سێ چیرۆكی نووسیوه‌و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، كاتێ له زیندانیش بووه ئاواتی ئه‌وه بووه كه ئازادبوو چیرۆكێك بنووسێت به ناونیشانی (گه‌ڵا گێزه‌ر) كه چیرۆكی هاوڕێیه‌كی زیندانی بووه له ئه‌منی سلێمانی به ناوی (دڵه ماركس)، دڵه ماركس كه ناوی (دڵشاد…) به‌هۆی زیره‌كی و ژیرییه‌وه هاوڕێیانی ناویانناوه دڵه ماركس له ژوورێكی ئه‌منی سلێمانی كه دوای راپه‌ڕین باره‌گای رێكخراوه دیموكراتییه‌كان بوو ئێستا ناوه‌ندی رۆشنبیری چاودێره، یه‌كێك له‌و گێزه‌رانه‌ی بۆ خواردن بۆیان هێناون، له‌ناو سه‌تڵێكدا روواندووه‌و هه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ هه‌ڵكه‌وتیبێت له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تییه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاو لێیبدات، گێزه‌ره‌گه روواوه‌و گه‌ڵای كردووه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌ناو زیندانی ئه‌منیشدا ئومێدی سه‌وزبوون و ژیان هه‌یه‌و سه‌رنجی ئاسۆی جوانه‌مه‌رگی راكێشاوه، به‌ڵام ئه‌فسووس سه‌رقاڵی ژیان و هونه‌ر بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له چیرۆك دووربكه‌وێته‌وه‌و بیرۆكه‌ی گه‌ڵا گێزه‌رو چیرۆكه‌كانی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی بباته گۆڕه‌وه. له‌بواری راگه‌یاندنیشدا كاری باشی كردووه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به دنیای راگه‌یاندنی كوردی كردووه، دوور له هه‌راو هۆسه‌و خۆده‌رخستن، به هێمنی كاری كردووه له به‌رنامه‌یه‌كی زۆر گرنگدا، كه به‌رنامه‌ی وێنه‌كانی دوێنێ بوو له كه‌ناڵی كوردستان. ره‌وانشاد به به‌رنامه‌كانی كه‌لێنێكی له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پڕكرده‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له رێگای وێنه‌كانه‌وه بینه‌ری گه‌ڕانده‌وه بۆ رابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، وێنه‌كانی دوێنێ و ئه‌زموونی ئه‌زمووندارانی جارێكی‌تر بۆ نه‌وه‌یه‌كی تازه پێگه‌یشتوو په‌خشكرده‌وه له رێگای ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، گه‌لێك زانیاری و رووداوی مه‌زنی جارێكی‌تر له زاری كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه خسته به‌رباس. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئاسۆی عومه‌ر سواره یه‌كێكه له‌و كاره زۆر گرنگانه‌ی كه بینه‌ری ده‌سته‌بژێر به‌رز هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌شخوراوی سته‌مدیده، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و نۆستالژیایه‌ی كه گۆمێك خوێنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه. به‌رنامه‌یه‌كی له‌ڕولاوازو هه‌رزه‌كارانه نه‌بوو، به‌رنامه‌یه‌كی پڕ‌و تۆكمه بوو كه رۆشنبیرییه‌كی مه‌زن له پشتییه‌وه بوو، گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ رابردووی پڕ له خوێن و سه‌روه‌ریی و مه‌ردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌رێگای وێنه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش توانا‌و سه‌لیقه‌ی ئاسۆی شۆڕه‌سوار بوو كه به‌شوێن كارێكه‌وه بوو بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. پیاوە رۆح سووکەکەی بنکەی گەلاوێژ بوارێكی دیكه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئازیز‌و رۆحسووك و خۆشه‌ویسته‌ی سلێمانی خزمه‌تی تێدا كرد، كاری رۆشنبیری و رێكخراوه‌یی بووه، ئه‌ویش كاركردنی بووه له بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ كه رێكخراوێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه به گشتی، ئاسۆی عومه‌ر سواره چه‌ند ساڵێك له بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ وه‌ك كادرێكی چوست و چالاك بێ‌وچان خزمه‌تی كرد‌و له فێستیڤاڵه‌كاندا به‌رده‌وام و بێ راوه‌ستان كاره‌كانی خۆی ده‌كردو هه‌ر به‌و رۆحه جوانه‌ی خۆیه‌وه، به‌و روخساره شیرینه‌یه‌وه خزمه‌تی میوانه‌كانی فێستیڤاڵی ده‌كردو ئازایانه به‌ده‌م كاره‌كانه‌وه ده‌چوو، زۆرێك له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش له رێگه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی گه‌لاوێژه‌وه به‌م پیاوه جوامێره ئاشنابوون، كاتێك هه‌واڵی مه‌رگی بڵاوبووه‌وه زۆرێك له‌و هاوڕێیانه به خه‌مباری و تاساوییه‌وه ئاخیان بۆ مه‌رگی ئه‌م پیاوه نازداره هه‌ڵكێشا كه چه‌ند به‌ڕێزه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی فێستیڤاڵدا هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، ئه‌وانه‌ش كه له‌نزیكه‌وه ئاسۆی شۆڕه‌سوار ده‌ناسن شاهیدی ئه‌وه‌ن كه پیاوێكی چه‌ند مه‌ردو مه‌ستوور بووه، چه‌ند به‌ڕێزو خوێن شیرین بووه، هه‌میشه به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سڵاوی ده‌كرد، زاری هێنده پاكبوو هه‌رگیز به خراپ نه‌گه‌ڕا، خراپی نه‌گوت، كوڕی خێر‌و خۆشی خه‌ڵكی بوو. به‌داخه‌وه، زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی كه زۆركه‌س خه‌مباری مه‌رگی له‌ناكاوی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزو دڵسۆز‌و خۆنه‌ویسته بوو، هه‌م له‌به‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بوو، هه‌م داخ و كه‌سه‌ری ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م پیاوه هێشتا گه‌نج بوو، خوێنی گه‌رم له ده‌ماره‌كانیدا جمه‌ی ده‌هات بۆ كاری جوان و نایاب، سه‌د خه‌یاڵ و سه‌د پڕۆژه‌ی هه‌بوو بۆ هونه‌ره‌كه‌ی و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ئه‌و شۆڕه‌سواره‌ی هونه‌رو راگه‌یاندنی كوردی كه به زاكیره‌ی شار ناسرابوو لێی سه‌ندینه‌وه. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure